ئەو ژنانەی ژیانیان کردە قەڵغانی ئاشتی

ژنان بۆ ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تێکۆشانی خۆیان بەردەوام دەکەن و جارێکی دیکە بانگەوازیی ژنان، ژیان، ئازادی دەکەن.

 

 

ساریا دەنیز

ناوەندی هەواڵ- ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، ئەو سێ ژنە پێشەنگە سیاسەتمەدارە بە چەکی بێدەنگ لە لایەن عومەر گونەی تیرۆر کران، پاش کۆمەڵکوژییەکە دەستبەجێ دەستگیرکرا لە ساڵی ٢٠١٣دا  لێکۆڵینەوە کرا بە تاوانی "کوشتن"، لێکۆڵینەوەکە لە مانگی ئایاری ٢٠١٥ تەواو بوو هەرچەندە لێکۆڵینەوەکە تەواو بوو، بەڵام هیچ دۆسیەیەک نەکرایەوە، لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، پێشبینی دەکرا یەکەم دانیشتنی کەیسەکە بە تۆمەتی "ئەنجامدانی تیرۆری بەڕێکخستنکراو" بەڕێوەبچێت بەڵام ئەوە ڕووی نەدا، لە ١٧ی کانوونی یەمەکی ٢٠١٦ عومەر گونەی بە ماوەیەکی کەم لەپێش دادگایی کردن کوژرا، فەرەنسا لێکۆڵینەوەیەکی قووڵی بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجام نەداوە و وەک کۆمەڵکوژییەکی ئاسایی بینرا، ڕاستی میت لە کۆمەڵکوژیەکەدا ئاشکرا بوو، عومەر گونەی پێش ئەو کۆمەڵکوژییە چەندین جار سەردانی تورکیای کرد و هیچ ئاشکرا نەکرا کە چاوی بەکی کەوتووە، فەڕەنساش بە پاساوێکی دەستکردی وەک "نهێنی دەوڵەت" کۆمەڵکوژییەکەی شاردەوە.

 

داواکرا تاکلایەنە پیشان بدرێت

لە لایەکی دیکەوە ئاشکرا بوو کە عومەر گونەی پەیوەندی نزیکی لەگەڵ سیخوڕەکانی میت لە ئەڵمانیا و بەلجیکا هەبوو لە کاتێکدا لە زینداندا بوو، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیانکوتایە سەر یەکێک لە خولەکانی چارەسەری عومەر گونەی لە نەخۆشخانەی سالپێتریەر بە پاڵپشتی لۆجستی میت لە کۆتا خولەکدا پلانی ڕفاندنەکەی ڕاگیرا، سەرەڕای ئەو ئەنجامانەی لە ئەڵمانیا و بەلجیکا هەیە، هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ ڕوونکردنەوەی پلانەکانی پشت ڕووداوەکە، ویسترا ئەم کۆمەڵکوژییە وەک کاریکی تاکەکەسی کەسێکی 'مێشکی نەخۆش' وێنا بکرێت.

 

چۆن کۆمەڵکوژییەکە لە پڕۆسەیەکدا ڕوویدا؟

بێگومان ئەم کۆمەڵکوژییە ئاسایی نەبوو وەک دەوڵەتەکان وتیان لە پشت ئەوەوە پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و فەرەنسا بوو کە تا ئێستا بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە هەرچۆنێک بێت، هەرچەندە ئەوە ڕوون نەکراونەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەوان ئاماژەیان پێدا ڕوون و ئاشکرا بوو،  لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ تا ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ڕێگە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەدراوە لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی کۆببێتەوە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ١٢ی ئەیلولی  ٢٠١٢دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحمەت ئۆجالانی برای لە دوورگەی ئیمرالی، مانگرتن لە خواردن لە ٦٨ەمین ڕۆژیدا بە بانگهێشتی عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات، ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "DTK" و پارتی ئاشتی و دیموکراسی باتمان "بەدەپە" ئەیلا ئاکات عەتا، لە دوورگەی ئیمراڵی یەکەمین پرۆسەیان بە ناوی "چارەسەر" لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد کۆبوونەوەکە تا ٥ی نیسانی ٢٠١٥ بەردەوام بوو.

 

دوای ئەم کۆبوونەوەیە ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆر کران بە کۆمەڵکوژکردنی سێ ژن بەنیازبوو پرۆسەکە کە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، کۆتایی پێ بهێنرێت، کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ئەو کوشتنەوە هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد.

 

عەبدوڵا ئۆجالان: ئامانجەکە ئەو دیالۆگە بوو کە پێشمان خستبوو

عەبدوڵا ئۆجالان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە تیرۆرکردنەکە بە واتای ئەوە بوو کە لە دژی ئەو ئەنجام دراوە و وتی، کە تێکۆشانی ئازادیی ژنان بە ساکینە جانسز کراوەتە ئامانج.

 

"ئامانجەکە ئەو دیالۆگە بوو کە ئێمە پەرەمان پێ دا، داوا دەکرێت کە سکرتێری میت دابنرێت. ئیمری ئوسلو و مەحمەت بارانسو میتیان کردە ئامانج ،هێزێکی گەورە لەپشتیانەوە هەیە. فلۆریدا ناوەندی گرێبەستەکەیە عەبدوڵا چەتڵی دوو جار چووەتە ئەوێ،  کوشتنی پاپا کۆمەڵکوژیی پالمی بوو کۆمەڵکوژی ساکینەش کاری ئەو گروپانەیە گلادیۆی نوێ بەتەواوی تێناگات. هەموو ئەو شتانەی کە بە ناوی چارەسەرەوە ئەنجام درابوو تێکچووە، ڕووداوەکەی ساکینە دوودڵییەکی زۆری لە مندا دەرخست ئەوە ڕوون نییە، ساکینە نوێنەرایەتی ئاشتی لە ئەوروپا کرد ئەو کۆمەڵکوژییە هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە".

 

عەبدوڵا ئۆجالان وتبووی و هۆشداری دا کە لەوانەیە دوای ئەو کۆبوونەوەیە هێزە پێشەنگەکان بکرێنە ئامانج.

 

ژنان بەڵێنی تێکۆشانیان دا

لە فەرەنسا و تورکیا سێ ژن کە سیمبولی ئاشتین لەلایەن هەزاران ژنەوە بەخاک سپێردران، ساکینە جانسز لە دێرسیم بەخاک سپێردرا لەسەر تابوتەکەی، ژنان خاڤیکی سپییان بەرز کردەوە کە هێمای ئاشتییەو تابوتەکەیان خستە سەر شانیان، ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڵێنی تێکۆشانیان بە ساکینە جانسز دا، فیدان دۆغان لە ناوچەی نورهاکی مەرەش بەخاک سپێردرا هەزاران کەس لە پرسەی ئەودا ئامادە بوون، لەیلا شایلەمەز لە مەڕاسیمێکدا لە مێرسین بەخاک سپێردرا، هەروەها هەزاران ژن بەشدارییان لە پرسەی لەیلا شایلەمەز کرد دوای کۆمەڵکوژیی ئەو سێ ژنەی کە لە پێناو ئاشتی و ئازادی گەلەکەیان گیانیان بەختکرد، لە هەموو شوێنێک ژنانی پێشەنگ کرانە ئامانج و کۆمەڵکوژ کران، ژنان ئەمڕۆش دەڵێن ساکینە جانسز و هاوڕێکانی لەو شوێنەن کە ماونەتەوە: بەرخۆدان ژیانە.

 

لە پارێزگای دێرسیم قەدەغەکردن

پارێزگاری دێرسیم ڕایگەیاندووە، کە چوونەژوورەوە و دەرچوون لە گوندی کۆرکس (سۆتلوجە) قەدەغەکراوە لەسەر ئەو زەمینەیەی کە یادکردنەوەیەک بۆ ساکینە جانسز بەڕێوە دەچێت، چوونە ناوەوە بۆ ناو گوندەکە قەدەغەکرا کە لە گۆڕستنی ساکینە جانسز یادێک ئەنجام بدرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە چەندین هەژماری میدیای دیجیتاڵدا داوای کۆبوونەوە لەسەر مەزاری ساکینە جانسز کراوە و لە ماڵپەڕەکاندا هەوڵ دراوە بۆ دروستکردنی ڕۆژێک و ڕێگریکردن لە تێکچوونی ژینگەی متمانە لە پارێزگاکەمان وەردەگیرێت، ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٠:٥٩خولەکی پاشنیوەڕۆ، هەموو ئەو کەس و ئۆتۆمبێلانەی کە پەیوەندییان بە یەکترەوە نەبوو، چوونە ناوەوە و بەجێهێشتنی گوندی سۆتلوجەیان لێ قەدەغەکرا.

 

لە گۆڕستانی ئاسری دێرسیم کە دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دوورە، لەسەر دیوارێک کە سێ مەتر بەزرە وێنەی ساکینە جانسیز و ئەستێرە و باڵی کۆتر هەیە.