ئەو پاسەوانەی کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر منداڵێک ئازاد کرا

لە شارەدێی دێراهین-ی قلەبان، پاسەوانێک بەناوی "چ. ب" کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵێک ئازاد کرا، لەبەر مەترسی بۆ سەر منداڵەکە، ئەو منداڵە لە ماڵەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

شرناخ

 

خوێندکارێکی ئامادەیی تەمەن ١٤ ساڵ ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، لەلایەن پاسەوانێکەوە کە خزمی منداڵەکەیە لە شارەدێی دێراهین- ی سەر بە شارۆچکەی قڵەبان- ی سەر بە شرناخ دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ڕووداوەکە دوای ئەوەی منداڵەکە بە مامۆستاکەی وتووە کە چی ڕوویداوە پاشان ئەو مامۆستایانەی کە گوێبیستی ڕووداوەکە بوون، منداڵەکەیان بردە بنکەی پۆلیس، منداڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە پاسەوانەکە بەناوی "چ. ب" هێرشی کردووەتە سەر و توندوتیژی بەرامبەری بەکارهێناوە، منداڵەکە ئەوەشی وتووە کە پاسەوانەکە دەرمانی هۆشبەری پێداوەو دواتر دەستدرێژی سێکسی ئەنجام داوە.

 

لەسەر وتەکانی منداڵەکە، پاسەوانەکە دەستبەسەرکراو دوای وتە لێوەرگرتن لە نوسینگەی داواکاری گشتی، دەستگیرکراو خرایە ژێرچاودێری ئازاد کرا، بۆیە بەڕێوەبەرانی بنەماڵەکەو چاودێرانی کۆمەڵایەتی منداڵەکەیان لە ماڵەوە داناوەو خستوویانەتە ژێر چاودێری.