ئەو کەسانەی لە شەنگال کۆمەڵکوژ کران لە بەعشیقە یادیان کرایەوە
دانیشتووانی شارۆچکەی بەعشیقە بە مەراسیمێک یادی ڕزگاربووانی کۆمەڵکوژی شەنگالیان کردەوە و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد یاسای ڕزگاربووان بەپێی پێویست جێبەجێ بکات.

ناوەندی هەواڵ
دانیشتووانی شارۆچکەی بەعشیقە لە نەینەوا بە مەراسیمێک یادی ڕزگاربووانی کۆمەڵکوژی ٣ی ئابیان دژی ئێزدییەکانیان کردەوە.
لە میانی مەڕاسیمەکەدا هاوکات لەگەڵ چالاکییەکان، پەیامەکانیش خوێندرانەوە، لە پەیامەکاندا وت١٠را: ساڵ بەسەر کارەساتەکەدا تێپەڕیووە، بەڵام ئێستاش ئەم ئازارە لە یادەوەری ئێزیدییەکاندا ماوە، تاوانەکانی چەتەکانی داعش لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بە جینۆساید نەناسراون.
لە پەیامەکاندا هاتووە: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ڕزگاربووانی دەرکرد، بەڵام تا ئێستا ئەم یاسایە وەک داواکراو جێبەجێ نەکراوە.