ئەو گەشتەی بەرخۆدان کە لە بەرەکانی پێشەوە تا بەرەکانی ژیان بەردەوامە

ئەو تێکۆشەرانەی لەشەڕدا بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت جەختیان لە گرنگی بەرخۆدان کردەوە، دەڵێن: بەرخۆدان تەنها لە بەرەکانی جەنگدا ناپێورێت، ئیرادەیەک هەیە، سەرەڕای هەموو بارودۆخە سەختەکان، هێشتا بەردەوامە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە – سەرەڕای هەلومەرجی سەختی ژیان و بەرخۆدانی بەردەوامی گەلان، هێشتا جۆرێکی تری تێکۆشان هەیە کە لە هەموو کاتێکدا بەردەوامە و ئیرادە و هیوا لە ئازار و سەختییەکان دروست دەکات، ئەو تێکۆشەرانەی کە لەشەڕدا بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەمڕۆش بە هەمان ڕۆح و باوەڕەوە لەسەر ڕێگاکەیان بەردەوامن و وتیان: برینداریەکەمان کۆتایی خەبات نییە.

 

تێکۆشەران لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە باسیان لە ساتەکانی ژیانیان لە ناوەڕاستی شەڕ و بەردەوامیی بەرخۆدان کرد.

 

فەراشین تێکۆشەرکە لە شەڕدا کەمئەندام بووە، خەڵکی شاری سیرتی لە باکووری کوردستانە، ئەو ژنە لە ساڵی ٢٠١٣ پەیوەندی بە یەپەژە کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە پەیوەندیکردن بە یەپەژە هێز و متمانەیەکی نوێی پێبەخشی، نەک هەر ڕۆڵی وەک شەڕڤانێک لە شەڕەکەدا گێڕاوە، بەڵکو بە دەنگ و مۆڕاڵی خۆی یارمەتی هەڤاڵەکانیشیداوە، لە کاتی شەڕی داعش لە شاری ڕەققە بەهۆی مووشەکێکەوە بریندار دەبێت و پارچەی مووشەکەکەش لە جەستەیدا ماوەتەوە، فەراشین ئەو ساتانەی بەم شێوەیە پێناسە کردووە، وتی: کاتێک لە ڕەققە بریندار بووم، ژیانم بە شێوازێکی تر دەبینی، ئامانجم ڕزگارکردنی وڵات بوو لە داگیرکاری و پاراستنی گەل لە جینۆساید و وێرانکاری.

 

ڕۆڵی ژنان لە بەرەکانی پێشەوە و بەرخۆدان لە بەرامبەر هەلومەرجی سەختدا

فەراشین جەختی لەوە کردەوە، کە یەپەژە بۆ ئەو تەنها هێزێک نییە، بەڵکو میراسێکی بەرخۆدانیشە کە سەدان شایەتحاڵ سەلماندوویانە کە ڕاستە و وتی: لە زۆرێک لە بەرەکانی شەڕدا، بە تایبەت لە بەرەکانی پێشەوە، ژنانی شەڕڤان ڕۆڵی پێشەنگیان بینی، سەرەڕای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و فڕۆکە لە دژی ئێمە، ئیرادەی بەرەنگاربوونەوە پارێزراو بوو، یەکێتی گەل و ئەزموونی ساڵانی شۆڕش وابەستەیی خەڵکیان بە هێزەکانی یەپەژەیانەوە زیاد کردووە.

 

”یەپەژە میراسی تێکۆشانە”

فەرسشین ئاماژەێ بەوەشکرد، هەرچەندە بارودۆخی سیاسی گۆڕاوە، بەڵام ناتوانرێت یەپەژە پشتگوێ بخرێت و وتی: لە ئێستادا حکومەتی کاتی لە دیمەشق یەپەژە قبوڵ ناکات، بەڵام حکومەت ڕازی دەکەین قبوڵ بکات و باوەڕی پێبکات، چونکە یەپەژە میراسی تێکۆشانی هەیە و ئەمەش ڕاستییەکە کە سەدان تێکۆشەر شایەتحاڵی بوون.

 

فەراشین باسی لەوەش کرد، کە ژنە شەڕڤانەکانی یەپەژە لە کاتی شەڕدا لە بەرەکانی پێشەوە گرنگترین ڕۆڵیان بینیوە و وتی: ئێمە وەک یەپەژە خۆمان لەسەر بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بونیاد ناوە و لەسەر ئەم هێڵە بەردەوام دەبین لە خەباتمان، تەکنیک و فڕۆکە لە دژی یەپەژە بەکارهێنرا، بەڵام دەوڵەت نەیتوانی شان بە شانی ئێمە بوەستێت، لە کۆبانێ، بە سەرکردایەتیی یەپەژە، دەسەڵاتی تەکنیکی دەوڵەتان شکستی هێنا و یەکڕیزی و سەرکەوتن سەریهەڵدا، چونکە ئێمە ئایدۆلۆژیەکمان هەیە کە تێیدا هاودەنگی گەلان بناغەییە، ئێستا جارێکی دیکە خەڵکێکی زۆر لە ڕەققە داوای قەسەدە و یەپەژە دەکەن، ئەمەش هیوایەکی گەورەیە بۆ ئێمە.

 

بەرخۆدانی بەنداوی تشرین: دیوارێکی هێز و هیوا

دووپاتیکردەوە، کە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین ئاماژە هێز و هیوایە بۆ ئەوان و وتی: ڕۆحی گەلی شۆڕشگێڕ لەو بەنداوەدا دەستنیشانکرا، ئەو بەرخۆدانەش بە سەرکردایەتی دایکان ئەنجامدرا، ئەوان دەیانوت: ئێمە لە مردن گەورەترین، یەپەژە گیان و ڕۆحی خۆیان بەخت کرد بۆ گەلەکەی، بۆیە گەل پشتگیری هێزی خۆی دەکات.

 

سەبارەت بە پڕۆسەی بونیادنانی سووریا، فەراشینیش ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد، ئەگەر ئەمڕۆ یەپەژە لە وەزارەتی بەرگری سووریا وەرنەگیرێت، سووریایەکی یەکسان و هەمەچەشن و دیموکراتی دروست نابێت.

 

دیدەم دیریک: فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان گەڕانەوەیە بۆ سروشت

دیدەم دیریک، تێکۆشەر کە لەشەڕدا بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت، ڕوونیکردەوە، کە تێوەگلانی ئەو وەک ژنێکی بەڕەچەڵەک عەرەب لە ناسینی بیر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە و وتی: ئەم ئایدۆلۆژیە جەنجاڵییەکی گەورەی لە کۆمەڵگەکاندا دروستکرد و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژنان هەبوو، ڕێبەر ئاپۆ، بە ئایدۆلۆژیای ئازادییەکەی، ڕێگەی خۆشکرد بۆ گەڕانەوەی ژنان بۆ سروشتی خۆیان، بنەمای هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە ئەمڕۆ ژنان بەدەستیان هێناوە ئەو بیرکردنەوەیە.

 

شێخ مەقسود: بەرخۆدان لە دژی گەمارۆدان و هەلومەرجی سەخت

دیدەم دیریک لە هەڵسەنگاندنەکەیدا سەرنجی بۆ بەرخۆدانی مێژوویی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی پارێزگای حەلەب ڕاکێشا، ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە شەڕی شێخ مەقسودیشدا بەشداریی کردووە و لەوێدا ڕووبەڕووی بارودۆخێکی زۆر سەخت بووەتەوە و وتی: بینیمان چۆن دوژمنە تیرۆریستییەکانمان یەکگرتوو بوون لە دژی ئێمە و دەیانویست ئیرادەمان بشکێنن،

ئەو شەڕە بە دەیان هەزار باند و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا بەڕێوەچوو، هەرچەندە هەموو چەکی قورس کرانە ئامانج، بەڵام بیرکردنەوە و بەرخۆدانمان هەمیشە یەکلاکەرەوە بوو، دوژمن دەتوانێت هەموو شتێک بکات، بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئیرادەی بەرخۆدانەکەمان بشکێنێت.

 

”بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەنگی دایەوە لەگەڵ سەرکردایەتی ژنان”

دیدەم دیریک ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانێکی گەورە لە گەڕەکەکانی شاری حەلەب، شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بە سەرکردایەتی ژنان بەڕێوەچوو، ساتە سەختەکانی سەردەمی گەمارۆدانەکەی بەم شێوەیە پتێناسە دەکات وتی: ئێمە لە نەخۆشخانە بووین، خەڵک و منداڵ لەوێ بوون، لە لایەک شەڕمان دەکرد، لە لایەکی دیکەشەوە خزمەتگوزاری پزیشکیمان پێشکەش دەکرد، هەروەها هەوڵمان دەدا یارمەتی خەڵک بدەین لە گەمارۆدا، ئاو و خواردنیش نەبوو، منداڵ و ژنانیش بە سەختترین بارودۆخدا تێدەپەڕین.

 

شەهید دەێنیز و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگای بەرخۆدان

ڕوونیکردەوە، کە بەرخۆدانی شێخ مەقسود دەریخستووە کە ژن دەتوانێت هێزێک بێت بۆ ژیان تەنانەت لە سەختترین بارودۆخیشدا و وتی: من و شەهید دەنیز لە یەک کەتیبەدا بووین، لەو کاتەی شەڕمان دەکرد، قاچم بریندار بوو، لە نەخۆشخانە بووم و بیستم شەهید دێنیز بووەتە شەهید، بەڵێنم بەخۆم دا کە چاک دەبمەوە، لەسەر پێی خۆم بوەستم و لە ڕێبازی هەڤاڵەکانمدا بڕۆم، ڕاستە ئێمە بەشێک لە جەستەمان بەخشی، بەڵام لەبری ئەو بەشە ئیرادە و هێزێکی گەورە بۆ درێژەدان بە خەبات لە ئێمەدا بونیاد نرا.