"ئەو دەستدرێژی و جینۆسایدەی بەسەر ژنانی ئێزدیدا هات، خەریکە بەسەر ژنانی دورزی و عەلەویدا دێت"
ئەمینە ئۆسێ، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە ستار دەڵێت: هاتنە سەر دەسەڵاتی هەتەشە دووبارە هەمان نمایشی تیرۆرستانی داعش دووبارە دەکاتەوە، بازرگانی بە ژنانی عەلەویەوە دەکرێت، لە ناویاندا ژنانی سوەیدا و دورزیش بە هەمانشێوە ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ بەر لە ١١ ساڵ، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، داعش تیرۆرستانی داعش کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی بەرامبەر ئێزیدییەکان ئەنجامدا، ئەنجامندانی ئەم تاوانە بە هۆکاری سیاسیی و جیهادییەوە بۆسەر گەلی ناوچەکە ڕوویدا، ئەو تاوانە بۆسەر ژنانی ئێزیدی کاریگەری مەترسیداری ڕوبەڕوویان کردەوە، داعش ئێزدییەکانی کردە ئامانج و جینۆسایدی دژیان ئەنجامدا، لەسێدارەدانی مەیدانی ئەنجامدا، هیچ جیاوازییەکی لە نێوان کەسانی بەساڵاچوو و منداڵ و ژندا نەدەکرد، ژنانی ئێزدی توندترین کرداریان بەرامبەر کرا و هێنرانە ڕەققە کە بە پایتەختی خەلافەت ناودەبرا، بۆ ئەوەی بفرۆشرێنە چەتەکان، هەندێکیان ڕفێنران و دیارنەماون و چارەنووسیان نادیارە، ئەو سیناریۆیەی ڕویدا ئەمڕۆ لە دژی پێکهاتەی عەلەوی و پێکهاتەی دروز لە سوریادا، لەسەر دەستی حکومەتی کاتی دوبارە دەبێتەوە، دوای ئەوەی جیهادییەکانی هەتەشە لە سوریادا دەسەڵاتیان گرتە دەست، ململانێی خێڵەکی و ناوخۆی سەریهەڵدا لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لە دوای ئەو کۆمەڵکوژییەی لە بەرامبەر عەلەوییەکان ئەنجامدرا، کە بریتی بوو لە سێدارەدانی مەیدانی و شێواندنی ئەو تەرمانە لە ناو هاوڵاتیاندا و پاشان دەسترێژی کردنە سەر ماڵان و لەئێستادا ژنان ڕووبەڕووی فڕاندن و بازرگانی پێوەکردن دەکرێنەوە، لە ئێستادا هاوڵاتیانی سووریا بۆیان دەرکەوتووە، هەتەشە و داعش هەمان عەقڵیەتن، ئەو عەقڵیەتە توندڕەو و ڕادیکاڵەی ئەمڕۆ جیهادیەکانی هەتەشە لە دژی پێکهاتەکانی دیکە و بە تایبەتی ژنان بەدوایدا دەگەڕێن، هەمان عەقڵیەتی تیرۆرستانی داعشە، هەمان نمایشی داعش دووبارە دەکرێتەوە.
"لە ئاکامی هەر هێرشێکی نەخوازراو ئێمەی ژنی کورد و سووریا لە ڕێگەی خۆڕێکخستنەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەبینەوە"
ئەمینە ئۆسێ، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە ستار ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی کورد لە پاش ١٣ ساڵ دەستکەوتی گرنگیان هەیە، لە لایەنی ئابووری و سیاسیی و ڕێکخستنی کۆمەڵگەوە خۆیان بە ڕێکخستن کردووە وتی: ژنان لە سەرجەم سێکتەرەکان ماوەی ١٣ ساڵە خۆیان بەڕێکخستن کردووە، لە ناوچەکەدا سیستمیکی ژنان بۆ چارەسەرکلردنی کێشەکان دروستکردووە، هەروەها سیستمێکی دیکەش بۆ دادوەری و یەکسانی بۆ ژنان دروست کراوە، کە ٤٩ ماڵی ژن لەو سیستمەدا بوونی هەیە، کە تێیدا ژنان دەپارێزرێن و ئاماددەی خۆپارێزی دەکرێن، کە سیستمێکی دیکەی ژنان لە لایەنی سیاسیی و ئابوورییەوە هەوڵی خۆ پەروەردەکردن دەدەن، ئەوەش وایکردووە لە ناو سیستمی خۆبەڕێوەبەریدا ژنان لە ٥٪ بەرەوسەر بڕوات، کە لە هەموو هەرێمەکاندا کاری خۆیان بەڕێوە دەبەن، هەموو ئەو بڕیارانەی خۆسەر کە پەیوەستبون بە ژنناەوە خۆیان بڕیاری تێدا دەدەن، ئەمەش بۆتە هۆی ژنان لە ناو بڕیارەکاندا جێ بگرن، کە بۆتە هۆکاری هەبوونی ئیرادەی ژنان، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٤دا یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان لە ناوچەکەدا دەرچووە، بە ناوی یاسایی خێزانی کە لە ٢٨ ماددەی یاسای، بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان داندراوە پێکهاتووە، کە تەواوی خێزان بە ژن و منداڵیشەوە دەگرێتەوە، کە ژنان دەتوانن لە دوای هەڵوەشاندنەوەی خێزان بتوانن مافی پەروەردەکردنی منداڵ لە ئەستۆ بگرن، مافی گەواهیدان بە ژنان دەدات، لە ناو پەیمانی کۆمەڵایەتی خۆبەڕێوەبەری دیسان خۆبەڕیوەبەری هەیە، ژنان دەتوانن بڕیار بدەن، قەدەغەیە توندوتیژی بەرامبەر ژنان بکرێت، هەر جۆرە توندوتیژییەک بە تاوان هەژمار دەکرێت، هەروەها وەکو ژنانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا لە لایەنی ئاسایشەوە، ئێمە توانیومانە زۆر مافی خۆمان بپارێزین، لە دوای ١٣ ساڵ لە دەربازکردنی ئەو سەختیانە، ڕژێمی نوێ کە خاوەنی هۆشمەندی خێڵەکین، کە هاتنی ئەو خێڵە بۆ ژنان مەترسیدارە، مەترسییەکان لە ئێستیەوە دەستی پێکردووە، ژنانی ڕەوبەڕووی هێرشی مەترسیداری کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە، ئەو مەترسیانەی بەسەر ژنانی ئێزیدیدا هات خەریکە لە ناوچەکەدا دوبارە دەبێتەوە، بێگومان ئەگەر ڕێگە بدەین ئێمەی ژنی کورد دوبارە ڕوبەڕوومان دەبێتەوە، لە ئاکامی هەبوونی ئەو مەترسیانە دەبێت ژنانی کورد و سووریا بەرامبەر ئەو سیستمە خێڵەکیە بجەنگن، چونکە ئەو ڕژێمە ژن ناناسێت، وە ئێمە لە بارەی ئەو ڕژێمەوە لەگەڵ ژنانی سووریادا دانوستان و ڕێکەوتنمان بۆ بەگژدا چونەوەی ئەو ڕژێمە دەبێت، دەبێت بونییەتمانبۆ پاراستنی بافەکان بسەلمێنین.
" ئەم هۆشمەندیەیی ئەمان بە کاری دەهێنن هۆشمەندی دەوڵەت نییە هۆشمەندی جیهادپەرستییە"
ئەمینە ئۆسێ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەتەشە لایەنێکی جیهاد پەرستیان هەیە، لە چەندین دینی جیاوازەوە بونییەتی ژنیان بەلاوە مەبەست نییە، هاتنە سەر دەسەڵاتی هەتەشە دووبارە گەلی سووریا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە، کەسێک لە نەتەوەی ئەوان نەبێت هێرش دەکەنە سەریان، بە نموونە عەلەوییەکان هێرشیان کراوەتە سەر، کە عەلەوییەکان سێ هەزار هاوڵاتیان لێ کوژراوە و بە هەزاران ژن ڕفێندراون و کوژراون، بازرگانی بە ژنانی عەلەویەوە دەکرێت، لە ناویاندا ژنانی سوەیدا و دورزیش بە هەمانشێوە ڕووبەڕووی کوشتن ڕفندن و دەستدرێژییەکان دەبنەوە، ئەم هۆشمەندیەیی ئەمان بە کاری دەهێنن هۆشمەندی دەوڵەت نییە هۆشمەندی جیهادپەرستییە، ئەمانە مەترسین بۆسەر مرۆڤایەتی، ئەگەر سووریا نەگۆڕدرێت، یاسایەکی دیموکراتیک بوونی نەبێت، هاوڵاتیان و بەتایبەت ژنان ڕوبەڕووی کارەسات دەبنەوە.
"هەوڵی جدی بۆ گۆڕینی سووریا دەدەین"
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەمینە ئۆسێ وتی: ئێمە لە دیالۆگ و دانوستانداین بۆ ئەو دۆخە و هەوڵی جدی بۆ گۆڕینی سووریا دەدەین، بەڵام ئەگەر ئەوان بەردەومبن و شەڕمان ڕوبەڕوو بکەنەوە، بۆ ئەوەش ژنانی کورد و گەلی کورد ئەوەی لە یەکێتی نەتوەی دیموکراتیکدا ژیان دەکەن، پاراستنی خۆمان ئەنجام دەدەین، ئێمە وەک ژنی کورد لەم ئاڵۆزیانە خۆمان دەپارێزین، چونکە ئێمە دەمانەوێت بە زمانی دیالۆگ دانوستان بکەین، بەڵام ئێمە لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراوە پێویستمان بە خاوەندارێتی و یەکبوونی کوردە تا ڕووبەڕووی داگیرکارییەکانیان بوەستینەوە، کە دەبێت لە لایەنی دبلۆماسی و یاسای و سیاسیدا، ئەگەرهێرشی ڕاستەوخۆ هات وەک نەتەوەی کورد دەبێت لە ڕێگەی تەڤگەرەوە خاوەن پاراستن بین.