دوای هەڵبژاردنی یەکەمین سەرۆکی ژن لە مەکسیک سەرۆک شارەوانییەک تیرۆرکرا

سەرۆکی شارەوانی یەکێک لە شارەکانی مەکسیک، یۆلاندا سانچێز، بە ٢٠ فیشەک لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای چەند کاتژمێرێک لە سەرکەوتنی کلۆدیا شەینبام لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئاهەنگی هەڵبژاردنی وەک یەکەمین سەرۆکی ژن لە مەکسیک، یۆلاندا سانچێز، سەرۆکی شارەوانی شاری کۆتیجا لە ویلایەتی میچۆاکانی ناوەڕاست لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆرکرا.

 

یۆلاندا سانچێز لە ئەیلوولی ٢٠٢١ەوە سەرۆکی شارەوانی کۆتیجا بووە و یەکەم ژن بووە کە لە مەکسیک بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.

 

دوێنێ، دەسەڵاتدارانی ویلایەتی میچۆاکان لە باشووری ڕۆژئاوای مەکسیک ڕایانگەیاند کە یۆلاندا سانچێز، سەرۆکی شارەوانی کۆتیجا تیرۆر کراوە.

 

سکرتاریەتی ویلایەتی میچۆاکان لە سۆشیال میدیادا بڵاویانکردووەتەوە، حکومەتی ویلایەتی میچۆاکان تیرۆرکردنی سەرۆکی شارەوانی کۆتیجا، یۆلاندا سانچێز فیگێرۆا ئیدانە دەکات و ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدراڵی دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە تاوانەکە.

 

ڕۆژنامەی Financiero ئاماژە بەوە دەکات کە لانیکەم ٢٠ فیشەک لە تەرمی ئەو ژنەدا دۆزراوەتەوە کە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یۆلاندا سانچێز پێشتر چەندین جار هەڕەشەی لێکراوە لەلایەن ئەندامانی کارتێلی نەوەی نوێی جالیسکۆ (CJNG) .

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە توندوتیژی بەربڵاو لە دژی سیاسەتمەداران سێبەری بەسەر هەڵبژاردنە گشتییەکانی مەکسیکدا دانا، کە تێیدا دوو ژن خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد.