مەخمورییەکان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پشتگیری ڕێپێوان بەرەو ئیمرالیان کرد
خەڵکی کامپی مەخمور ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ڕێکخست بۆ پشتیوانیکردن لە ڕێپێوانی گەملیک بەرەو ئیمرالی، بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، دایکانی بەشداربووی ڕێپێوانەکە دەڵێن تا ئازادی ڕێبەرەکەیان بەردەوام دەبن.
مەخمور
لە باکوری کوردستان، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان-هەدەکە، تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئا، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، فیدراسیۆنی کۆمەڵە یاساییەکان و پشتیوانییەکانی خێزانی زیندانیان و بنەماڵەی زیندانیانی مەد، ئەمڕۆ، ١٢ی حوزەیران ڕێپێوانی "گەملیک" بەرەو ئیمڕالی بە بەشداری هەزاران کەس بە مەبەستی ئازادی جەستەیی ڕێبەڕی گەلان، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخستووە.
بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕێپێوانی "گەملیک" دانیشتووانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمور ڕێپێوانێکیان ڕێکخست و چوونە بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کامپەکەدا.
دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان، فەزیلە تۆک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عەشتار بەیاننامەیەکی خوێندەوە و وتی: وەک خەڵکی مەخمور ڕێپێوانی گەملیک بەرەو ئیمڕالی سڵاو دەکەین، ڕێپێوانەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، کۆشەگیری و فشارێکی گەورە لەسەر دڵ و مێشکی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەچیت، ئێمە وەک خەڵکی مەخمور بە دڵ ئەم گەمارۆ نامرۆڤانەیە لەسەر مرۆڤایەتی لادەبەین، بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیان بەرخۆدانی هەموو جیهانە بۆ ستایشکردنی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ.
"دەست لە دۆزی کورد هەڵناگرین"
وەسیلە چەلەبی، بەشداری ڕێپێوانەکە، ئیدانەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کوردی شەرمەزار کرد و وتی: با دوژمنی گەلی کورد باش بزانێت کە ئێمەی کورد هەرگیز کۆتایی نایەین و واز لە دۆزی خۆمان ناهێنین، ئێمە تا کۆتایی لەگەڵ سەرۆک و گەریلاکانمان دەبین، وەک دایکان بانگەوازی هەموو کورد دەکەین کە بێنە سەر ڕێگای ڕاست و بەرامبەر گۆشەگیری و داگیرکاری بوەستنەوەم ئێمە وەک دایکی شەهیدان هەمیشە لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین".
زەمێ دەنیز، بەشداربوویەکی دیکەی ڕێپێوانەکەیە، دەربارەی ڕێپێوانی گەملیک وتی: ئێمە پشتگیری رێپێوانی گەملیک دەکەین، تا کۆتایی لە پشت ڕێبەرەکەمان دەبین، چونکە ئێمەی گەلی کورد هەمیشە بە تەنهاین، هەموو دەوڵەتەکان لە دژی کورد یەکن، ئەگەر ئێمەی کورد دەستی یەکتر نەگرین کەس پشتیوانیمان ناکات، سبەینێ لە کوردستان ڕێپێوانێکە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە هەموو کورد لەم ڕێپێوانەدا بەشدار بێت بۆ ئەوەی بتوانین ڕێبەرەکەمان ئازاد بکەین".