ئەسما بالتەیب: زیادبوونی توندوتیژی ژنانی تونس نیگەران دەکات

ئەسما بالتەیب، سەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی ژنانی تونس ئاماژەی بەوەکرد کە ژنانی تونس لەکاتێکدا ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن کە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵات خراپتر بووەو توندوتیژییەکانی سەریان زیادی کردووە.

 

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس-ئەسما بالتەیب، سەرۆکی یەکێتی پارێزەرانی ژنانی تونس، ڕایگەیاند کە ژنانی تونس پێشوازیان لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کرد  لە کاتێکدا توندوتیژی دژ بە ژنان بە شێوازی جیاواز گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

 

ئاماژەی بەوەشدا کە زۆربەی ئەو ژنانەی کە سەردانی یەکێتییەکەیان کردووە، دەستدرێژی سێکسی و هەڕەشەی زارەکی و سوکایەتییان پێکراوە، کێشەیەکی تریش بۆ ژنانی تونس ئەوەیە کە سەرەڕای بژاردەی سیاسی جیاواز ناچارن هەندێک لایەن هەڵبژێرن ئەمەش جۆرێکە لە توندوتیژی.

 

"ئەو ژنانەی کە مافی خۆیان نازانن بێدەنگن"

ئەسما بالتەیب بەبیریهێنایەوە کە یاسای ژمارە ٥٨ی تونس بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان و یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان دەرچووە و لەو یاسایەدا هەرگیز باسی زۆرداری نەکراوە، وتیشی: "لە وەها دۆخێکدا زۆربەی کات ژنان بێدەنگن، چونکە مافی خۆیان نازانن".

 

"ژنان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە جیابوونەوە بکەن"

ئەسما بالتەیب ئاماژەی بەوەدا کە ژنان قوربانی توندوتیژین و کاتێکل دەچنە دادگا هەوڵ دەدەن لە پەناگەی ژناندا بپارێزرێن، وتیشی: "بۆ نمونە، ژنێک کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر کراوە و لە دادگا داوای جیابوونەوە دەکات لەم ماوەیەدا ڕێگاکانی ڕێگری لەژنی قوربانییەکە دەگیرێتە بەر پرسیارەکانی وەک " لەکوێ نژیت دەگەڕێیتەوە ماڵی هاوژینەکەت، چۆن سەیری منداڵەکانت دەکەیت، ئەگەر کارت نەبێت چۆن سەیری ماڵەکەت دەکەیت". لە ژنەکە دەکرێت، هەتا دۆسیەی جیابوونەوەش دەکرێتەوە ٦ مانگ دەخایەنیت".

 

"توندوتیژی دژ بە ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە"

ئەسما بالتەیب، وتیشی: "توندوتیژی دژ بە ژنان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکات و وتی: " ئامانجمان جێبەجێکردنی یاسای ٥٨ەمینی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە و هەندێک بەشی گرنگ باشتر دەکات".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەماوەی ڕابردوودا ژمارەی ژنانی ئەندام پەرلەمان لەتونس زیادیکردووە، بەڵام ڕێژەی ژنان لەهەڵبژاردنی ڕابردوودا ڕێژەکەی کەم بوو، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە ژنان توندوتیژی زارەکی و جەستەیییان بەرامبەر کراوە هێرشی دەروونی لەلایەن پیاوانەوە ئەنجامدراوەو بنەمای یەکسانیش نەگیراوەتەبەر.

 

"ڕۆڵی ڕۆژنامەوانی گرنگە"

ئەسما بالتەیب، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە باشترکردنی دۆخی ژنان و ئاڕاستەکردن و دروستکردنی میکانیزمی پاراستن و وتی: "ژنان هەن ئازار دەچێژن هۆشیاری گرنگە بۆ ڕێنمایی کردنی ئەم ژنانە بۆ باشترین، بۆ ئەمە ڕاگەیاندنەکان دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن".