ئێشکگری دادپەروەری ٣١٥ ڕؤژە بەردەوامە

ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی ٣١٥ ڕۆژە داوای دادپەروەری دەکەن، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنگی ئەوان نابیستن.

ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی ٣١٥ ڕۆژە داوای دادپەروەری دەکەن، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنگی ئەوان نابیستن.

رحا

 

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووەو لە ئەمڕۆدا ٣١٥ ڕۆژە بەردەوامە.

 

بنەماڵەکە لەسەر هەژماری میدیایی خۆیان بڵاویانکردەوەو دەڵێن: "دایکێک ساڵێکە لەبەردەم دادگای ئورفا چاوەڕێی دادپەروەری دەکات وەزیری داد دەڵێت: "دەرگای دادگا دەرگای دادپەروەریە"، ئایا هاوڵاتیان بەوەی لەسەر کورسییەکان دەوترێت باوەڕبکەن یان بروا بەوە بکەن کە بە کردار دەیکەن ؟ ئایا بەرپرسێک ویژدانی هەیە ئەمە ببینێت و بیڵێت؟".