ئێشکگری "دادپەروەری" ٣٠٦ ڕۆژە بەردەوامە

لە ڕۆژی ٣٠٦ەمیندا ئێشکگری "دادپەروەری" ئەمینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی بەردەوامە.

ڕوحا

 

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی روحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای روحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگریی بۆ دادپەروەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووەو ئەمڕۆ لە ٣٠٦ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر هەژماری میدیایی خۆیان تیشکیان خستە سەر دەستلەکارکێشانەوەی ٥٠٠ ئەندامی ئاکەپە لە پرسوس و دەڵێن: "خەڵکی ڕوحا دەیانەوێت ئەم زوڵم و ستەمە کۆتایی پێبێت لە بەردەوامیی ئەم زوڵمەدا،  ٥٠٠ ئەندامی ئاکەپە لە پرسوس دەستیان لەکارکێشاوەتەوە هەتا هێزمان هەبێت دژایەتی نادادپەروەری و بێ یاسایی دەکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕۆژانی باش ببینین".