ئێشکگری بەردەوامە: سنوورەکان ناتوانن کورد دابەش بکەن

گەلی نسێبین کە پئیشکگری سنووری قامیشلۆ دەکەن بۆ پشتیوانی لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە پەیامی "سنوور ناتوانێت کورد دابەش بکات، قسەی ڕۆژئاوا قسەی ئێمەیە" و ڕایانگەیاند، ڕۆژئاواو دەستکەوتەکانیان دەپارێزن.

مێردین

 

هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، چالاکییەکانی ئێشکگری لە دژی هێرشەکان لە سنووری نسێبینی سەر بە ماردین و پرسوسی ڕەحا دەستیپێکردووە بەردەوامە.

 

چالاکی ئێشکگری سەر سنووری قامیشلۆ لە نسێبین چووەتە ڕۆژی نۆزدەیەمەوە، سەرەڕای باران و ساردی کەشوهەوا، ئەو کەسانەی سەردانی ئێشکگرییان کردووە، ئامانجیان زیادکردنی هاودەنگییە بۆ گەلی ڕۆژئاوا، سەرەڕای ئاستەنگەکانی پۆلیس کە دەیانویست ڕێگری بکەن، ئەو ژنانەی هاتنە مەیدان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ پەیامیان نارد کە سنوورەکە بەجێناهێڵن.

 

ئەو ژنانە بەشدارییان لە ئێشکگری کرد جارێکی دیکە نیشانیان دا کە گەلی کورد هەمیشە لەگەڵ ئاشتییە و دژی شەڕە، ئەو ژنانە وتیان: لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد پێداگرین و ڕۆژئاوا هێڵی سووری ئێمەیە.

 

"سنوورەکان ناتوانن کورد دابەش بکەن"

یەکێک لەو ژنانەی کە بەشداریی لە ئێشکگرییەکەدا کردبوو، ئەسما گۆنولتاش سەرنجی بۆ تەلبەندەکانی سنوور ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە سنوورەکان ناتوانن گەلی کورد دابەش بکەن، هەروەها خەڵکێکی زۆر لە بنەماڵەکەی لە ڕۆژئاوا دەژین و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە چەند ڕۆژێکە لێرەین بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی ڕۆژئاوا، لێرەین بۆ شەهیدان، لێرەین بۆ ئەوەی گەلی کورد لە هەموو بوارێکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لێرەین بۆ منداڵەکانمان و داهاتوومان، لێرەین و تا دڵۆپێک خوێنمان مابێت بەرخۆدان دەکەین.

 

ئەسما گونولتاش کە داوای کرد هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کۆتایی بێت وتیشی: ئێمە جیاواز نین لە ڕۆژئاوا، ڕۆژئاواش لە ئێمە جیاواز نییە.

 

"پێویستە دان بە ستاتۆی گەلی ڕۆژئاوا بندرێت"

یەکێک لەو ژنانە بەناوی کادریە ئاکار تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دژ بە کوردو کاردانەوەی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: ئەوانەی دوژمنایەتی دەکەن سەرناکەون، با کۆتایی بە زوڵم و ستەمەکانی سەر کورد بهێنێت، ئێمە لەگەڵ گەل و خەباتی ڕۆژئاواداین، دەوڵەتی تورک گەل و ستاتۆی ڕۆژئاوا قبوڵ ناکات، بۆیە هێرش دەکاتە سەر گەل، تا ماوین ڕێگە بەم سیاسەت و کۆمەڵکوژییانە نادەین.، لە دژی زمان و پێگە و مافی گەلی کورد دەستیان کرد بە شەڕ. بۆ ئەمە هەموو شتێک دەکەن، بەڵام ئێمە هەمیشە یەکین، لەگەڵ گەلی ڕۆژئاواداین.

 

"من باوەڕم وایە سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت"

بەرفین شەڕڤان ئاماژەی بەوەکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێشتا لە زیندانی ئیمرالیدایە و پێویستە دەستبەجێ ئازادی جەستەیی خۆی پێبدرێت، ڕببەر عەبدوڵا ئۆجالان دەسەڵاتی وەستاندنی شەڕی هەیە، ئێمە دەمانەوێت ئەم شەڕە پیسە لەسەر ڕۆژئاواو گەلی کورد کۆتایی پێبێت. باوەڕم وایە سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت و ئەوەی سەردەکەوێ گەلی کورد دەبێت، پێویستە بە زووترین کات ئەم خوێنڕشتن و شەڕە بوەستێت، ئەمڕۆ گەلی ڕۆژئاوا داوای مافی خۆیان، ژیانی ئازادی خۆیان دەکەن، تا هەڕەشەکان لەسەر ڕۆژئاوابەردەوام بن، ئێمە لێرە لەگەڵ گەلەکەمان دەڵێین ڕۆژئاوا.

 

"ڕۆژئاواو دەستکەوتەکانی دەپارێزین"

بێریڤان کوتلو، ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد "TJA" کە بەشداریی لە ئێشکگرییەکە کردبوو، بەبیری هێنایەوە کە باجێکی زۆر بۆ ڕۆژئاوا دراوەو وتی: ڕۆژئاوا شەرەفی ئێمەیە، هەرچی پێویست بێت بۆ ڕۆژئاوا دەیکەین، ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی لە گەلی نسێبین و ڕۆژئاوا هاتین بۆ ئێرە، سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە لە تەنیشت گەل لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەکانی شەڕدا وەستاوین، ڕۆژئاوا و دەسکەوتەکانی دەپارێزین.