ئەرەن کەسکین: دواخستنی پێدانی مافی هیوا پێشێلکردنی دادپەروەرییە
ئەرەن کەسکین، پارێزەر جەختی لەوە کردەوە، کە مافی هیوا دیاری نییە، بەڵکو پێویستییەکی مرۆیی دڵنیایە، داوای جێبەجێکردنی هەمەلایەنەی بۆ هەموو ئەو کەسانە کرد کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، وەک هەنگاوێک بەرەو دادپەروەری.

ئەلیف ئاکگوڵ
ئەستەنبوڵ- مافی هیوا دیاری دەکات، کە ئەو کەسانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەگەری ئازادبوونیان هەبێت دوای ماوەیەکی دیاریکراو، یان هیوای ژیانیان لە بارودۆخێکی مرۆڤانەتردا هەبێت، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە هەستکردن بەوەی کە مرۆڤ هەرگیز لە زیندان ئازاد نابێت و بە جۆرێکی ئەشکەنجەدانی دەزانێت، هەروەها بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگا، تورکیا پێویست بوو بڕگەیەکی یاسایی جێبەجێ بکات کە مسۆگەری "مافی هیوا" دەکات.
لەو چوارچێوەیەشدا، لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا وادەی یەک ساڵەی بە تورکیا دا، کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ دەستپێدەکات، تا لە ئەیلوولی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت، لەو بڕیارە کاتییەی کە لە کۆبوونەوەی ١٧-١٨ی ئەیلوولی٢٠٢٥ دا درا، لیژنەکە داوای لە تورکیا کرد کە زانیاری لەسەر ئەو هەنگاوانەی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا و ئەو پێشکەوتنانەی لەم بارەیەوە گیراونەتەبەر بدات، تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بخاتەڕوو لە بڕیارەکەیدا، دووپاتی کردەوە، کە پێشبینی دەکات تورکیا بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا سەبارەت بەو زیندانیانە جێبەجێ بکات کە ڕەنگە سوودمەند بن لە مافی هیوا، دیارترینیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم مافە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیموکراتی بۆ پرسی کورد زۆر گرنگە، بە وتەی دەوڵەت بەخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، کە بۆ یەکەمجار دەستی کردووە بە باسکردنی مافی هیوا بە ئاشکرا لە لایەن ئەکتەرەکانی ناو دەوڵەتەوە.
مافی هیوا و چارەسەری دیموکراتی بۆ پرسی کورد
ئەرەن کەسکین، پارێزەرو هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە، کە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە مافی هیوا ڕوون و ئاشکرایە،هەروەها نابێت تورکیا هەموارکردنی یاسایی پێویست لەم بارەوە دوابخات، جگە لەوە مافی هیوا بەخشین دیاری نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ ئەو دەوڵەتانەی کە ڕێککەوتننامەی ئەوروپییان بۆ مافەکانی مرۆڤ پەسەندکردووە و بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا بە پابەندکەر دەزانن، وتیشی: ئەو وادەیەی کە بە تورکیا دراوە بە شێوەیەکی ناڕەوا لەبەر ئەم هۆکارە درێژە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە تورکیا دەتوانێت هەموارکردنەوەیەکی یاسایی "بچووک" بکات بەپێی بڕیارەکانی ئێستای دادگای ئەوروپا، لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەکە بێزارکەر دەبێت و هیوا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، هەروەها بڕیارەکانی دادگا زۆرن، نەک تەنها بڕیارەکەی ئۆجالان، بەڵکو بڕیارەکانی دیکەش، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا پێی وایە هەستکردنی کەسێک کە هەرگیز لە زیندان دەرناچێت، جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان، ئەمە کرۆکی مافی هیوایە، بڕیارەکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی دەرچووە کە کەسێک، تەنانەت لە زیندانیشدا، دەبێت هەمیشە هیوای هەبێت بۆ ژیانێکی داهاتوو.
ئەرەن کەسکین جەختی لەوە کردەوە، کە پرۆسەی مافی هیوا ڕاستەوخۆ پەیوەستە نەک تەنها بە داینامیکی ناوخۆی، بەڵکو بە پێشهاتەکانی سیاسەتی دەرەوەشەوە، چونکە ئەم پرۆسەیە نوێیە لە ژێر کاریگەری داینامیکی دەرەکیدایە، هەروەها سەرچاوەی گرتووە لە کاریگەرییەکانی دۆخی سووریا، بە بوونی کورد لە باکووور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەسەڵاتی کورد لەوێ و ڕاستی ئەمریکا-ئیسرائیل و دەستدرێژی بێباکی ئیسرائیل، لەگەڵ درێژکردنەوەی ئەم پرۆسەیە زیان بە مافەکانی مرۆڤ دەگەیەنێت.
"دەبێت زیندانییەکانی دیکە سوودمەند بن لە مافی هیوا"
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستی مافی هیوا نەک تەنها بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە سزای هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە و زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکاندا جێبەجێ بکرێت، وتیشی: ئێمە بە سروشتی لە ڕێگەی ڕێىەر ئۆجەلانەوە باسی مافی هیوا دەکەین، کە ئەمەش ڕەوایە، چونکە ئەویش ئەکتەری سەرەکی لایەنی کوردی ئەم پرۆسەیە، ئەوەی بە لایەنێکی ئەرێنی لەم قۆناغەدا هەیە بە بەراورد بە قۆناغەکانی پێشوو، ئەویش ئەوەیە کە پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) دەستیکردووە بە پشتیوانیکردنی ئەم پرۆسەیە، لەکاتێکدا، لە قۆناغەکانی پێشوودا دژایەتی دەکات و سیاسەتی دژی داڕشتووە، بەڵام ئێستا جیاوازە، ئەم پارتەش بەشێکە لەم پرۆسەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە" و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەهەپە" لێدوانیان داوە و داوای ئاشتی کۆمەڵایەتییان کردووە، مافی هیوایان بە هەنگاوێک بەو ئاراستەیە زانیوە.
"نابێت زیندانییە نەخۆشەکان لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە"
ئەرەن کەسکین سەرنجی بۆ بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکاندا ڕاکێشا و ئاماژەی بەوەدا، کە هاوڵاتیان چەندین جار ئەم بابەتەیان وروژاندووە لە میانی ئەو بۆنەیانەی کە بە درێژای مانگی ئەیلوول لە چەند شارێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی بەڕێوەچوو،وتی: هەموو هەفتەیەک سەردانی شارێکی جیاواز دەکەم و بەشداری سیمینارێک دەکەم، بابەتەکەش هەمیشە ئاشتییە، هەموو ئەوانەی لەوێن هەمان پرسیار دەکەن: چی ڕوودەدات؟ کەی شتێک دەبینین؟، کە بەمەش پێشبینی کۆمەڵایەتی دەربڕی.
ڕەخنەی لە دواخستنی هەموارکردنەوەکانی پەیوەست بە زیندانیانی نەخۆش گرت بۆ مانگی داهاتوو و بە "زۆر گاڵتەجاڕانە و نامرۆڤانە" پێناسەی کرد، هەروەها نمونەیەکی لەو پێشێلکاریانەی کە ئەم زیندانیانە ڕووبەڕووی دەبنەوە هێنایەوە، وتی: ئەمڕۆ، سەردانی خەدیجە ئۆنارانمان کرد لە زیندانی جەبزی، کە بە تۆمەتی پارەدارکردنی تیرۆر دەستبەسەر کراوە، تەنها لەبەر ئەوەی ٢٠٠ یان ٥٠٠ لیرەی بۆ ژمارەیەک لە ژنانی زیندانی هەژار داناوە، وە پارەکەی بە ناوی خۆیەوە خستۆتە سندوقی زیندانەوە، سەرەڕای ئەوەش زیندانی کراوە، ئێستاش زیندانیکراوێکی نەخۆشە.
ئەرەن کەسکین، جەختی لەوە کردەوە، کە چاوەڕوانییەکانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ زۆر ڕوونە، هیوای خۆی دەربڕی کە هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ دروستکردنی متمانە، هەروەها هیوادارین ئەم هەنگاوانە بە زووترین کات بنرێت.