ئۆپەراسیۆنی نەورۆز لە ئەنقەرە، لە ٥ شاردا ١٩ کەس دەستبەسەرکران

لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە لە ٥ شاردا دەستیپێکرد، بە بیانوی پیرۆزبایی نەورۆز ١٩ کەس دەستبەسەرکران.

ناوەندی هەواڵ

لە چوارچێوەی ئپەراسیۆنێکدا کە لە ناوەندی ئەنقەرە دەستیپێکردووە، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە ٥ شاردا ١٩ کەس دەستبەسەرکران.

ڕاگەیەندراوە، لێکۆڵینەوە لە دژی ئەو کەسانەی بەشداری پیرۆزبایی و ئاهەنگی نەورۆز بوون بەردەوامەو لەناو ئەو کەسانەی کە دەستبەسەرکراون، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی "PM" و پارتی دیموکراتی گەلان "HDP" و بەدریە ئیرماک و نەباهات چاپلان، هەلیل گوزەل، باریش گوزەل، ئەحمەت گوزەل، ئایکوت بۆزکوش، جاهیت گوموش، مەحمەت ئوستونداغ، یاسین باهچڤان، سامەت ئایاتاچ، کادر ئایتاچ، ڕەمەزان ئاگگۆز هەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان دەستبەسەرکراون تۆمەتبارکراون بە "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراو" و گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە.