ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە حەلەب تاوتوێی ڕەشنووسی دەستوور دەکات

ئەنجومەنی ژنانی سووریا چەندین گفتوگۆ لە سەرانسەری سووریا سازدەکات، بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە هەموو بوارەکاندا.

حەلەب

 

بەشداربووانی دانیشتنی دیالۆگ کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە حەلەب رێکخرابوو، جەختیان لەسەر پێویستی نووسینی دەستووری سووریا بە دەستی ژنە سووریەکان کردەوە، ئامادەبوونی هەموو پێکهاتەکان و گرنگی نوێنەرایەتی ژنان لە دەستوورێکی دادپەروەرانە و کاریگەردا.

 

ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە حەلەب ڕۆژی  ١٦ ی نیسان،دانیشتنێکی دیالۆگیان ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی  دەستوور و کەلێنەکانی بەشداربووانی پانێلەکە جەختیان لەسەر گرنگی ڕێکخستنی وڵاتێکی بەهێز کردەوە،لە ڕێگەی دەستوورێک کە نوێنەرایەتی خواستەکانی گەلی سووریا بکات لە هەموو لایەنەکانی.


ئەم کۆبونەوانە دوای ڕاگەیاندنی دەستوور دێت کە حکومەتی کاتی پەسەندی کرد بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنەکانی سووریا، بەشداربوونی پێکهاتەکانیان، سەرەڕای نەبوونی ژنان لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەم کاردانەوەی ناڕەزایی لە نێو بازنەی ژناندا لێکەوتەوە کە دوای چەندین ساڵ تێکۆشان لە کاتی قەیرانی سووریادا بەشداری نەکردوون.

 

بەشداربووانی دانیشتنی دیالۆگ جەختیان لەسەر گرنگی بەشداری ژنان لە داڕشتنی دەستوور، باسکردنی ئەزموونی هەندێک وڵات سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دەستوور، ڕێژەی بەشداری ژنان تێیدا،چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان،دوورکەوتنەوە لەو هەڵانەی کردوویانە، ڕوونکردنەوەی کەلێنەکانی ناو ڕەشنووسی دەستوور،داڕشتنی بڕیارەکە لە ژیانی کۆمەڵگە و کاریگەرییەکانی لەسەر دەستوور.

 

دانیشتنی دیالۆگ کۆمەڵێک ڕاسپاردە پێشکەش کرد کە جەختیان لەسەر پێویستی نووسینی دەستووری سووریا بە دەستی ژنە سورییەکان کردەوە، ئامادەبوونی هەموو پێکهاتەکان و پێویستی نوێنەرایەتی ژنان لە دەستووردا بە دادپەروەری،کاریگەری،هەموارکردنی هەندێک یاسا کە نادادپەروەرانەبوون بەرامبەر بە ژنان، نووسینی دەستوورێک کە خواستەکانی گەلی سووریا بگونجێت، کە ئێمە لە ڕەشنووسی ڕاگەیاندنی دەستووردا داوامان نەکردووە، جگە لە دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی سووریا بەبێ پەراوێزخستن و ڕەچاوکردنی ئەو هەمەچەشنی و فرەیی کە تایبەتمەندی سووریایە.