ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە: نادیە یوسف میراسێکی قووڵی بەجێهێشت
نادیە یوسف، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی کانتۆنی جزیرە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ژیانی لەدەستدا، لەدوای خۆی میراسێکی قووڵی خەباتی شۆڕشگێڕانە و کۆمەڵایەتی بەجێهێشتووە

ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە ڕایگەیاند، نادیە یوسف، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سووتەمەنی کانتۆنی جزیرە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە. ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی نادیە یوسف لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر پرۆسەی بڕیاردانی ژنان.
هەروەها ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە کە هەوڵی زۆری داوە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکە و زیادکردنی بەشداریکردنی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا.
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی نادیە یوسف و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان دەربڕی و بەڵێنی دا کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان ڕێبازەکەیان بگرنە بەر.
نادیە یوسف لە سەرەتای شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سەوریاوە بەشداری شۆڕشەکەی کردووە و قوربانییەکی زۆری داوە. کوڕەکەی (ڕیوان تربەسپی) لە ساڵی ٢٠١٩ لە شەڕی سەرێکانیێدا گیانی لەدەستدا، نادیە یوسف بەشداری زۆر چالاکیی کرد و هەوڵی زۆری بۆ خەباتی ئازادی و دادپەروەری لە ناوچەکەدا دا.