ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: پرەنسیپی هاوسەرۆکایەتیمان کرایە ئامانج
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە دانانی قەیوم لە سێرت وتی، بەم بڕیارە، پرەنسیپی هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسانمان جارێکی دیکە کرایە ئامانج، ئەوە بە ئیرادەی ژنان شکست دەهێنێت.
ناوەندی هەواڵ
سۆفیا ئالاگاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت بە "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" تۆمەتبار کرابوو، لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەدەوە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "دەم پارتی" لە هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی لە دژی دانانی قەیوم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕژێمی دەستبەسەرداگرتن و تاڵانکردن جارێکی دیکە لە سێرت خۆی دەرخستووە، دانانی بەپەلەی قەیوم بۆ شارەوانیمان دوای ئەو سزای زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانیمان سۆفیا ئالاگاش سەپێندرا، درێژەپێدەری ئەو هێرشانەیە کە دژی ئیرادەی گەل و ئیرادەی ژنانە، بەم بڕیارە جارێکی دیکە پرەنسیپی هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی یەکسانمان کرایە ئامانج، نقەیوم و دەسەڵاتی ستەمکار و تاڵانچیتان ناتوانن لەو خاکانەدا بژین، ژنان لە پاراستنی ئیرادەی خۆیان ناوەستن، سۆفیا ئالاگاش ئیرادەی گەلی جزیرەو سێرتە، ئێوە ئیرادەی خۆتان لەدەست دەدەن بەرامبەر بەم ئەم ئیرادەیە.