ئەنجامنامەی کۆڕبەندی ئاسۆی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی داعش ڕاگەیەندرا
لە ١٣ خاڵدا ئەنجامنانەی کۆڕبەندی ئاسۆی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی داعش ڕاگەیەندرا و ڕێوشوێنی بەرەنگاربوونەوە خرایەڕوو.
سلێمانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆڕبەندی "ئاسۆی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری داعش و چارەنوسی دیلەکانی" لە هۆڵی ئوتێل داوا لە شاری سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە ١٧٠ کەسایەتی یاسایی و ئەکادیمی و سیاسی و حکومی کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و عێراقی فیدراڵەوە بەڕێوەچوو.
ئامانجی بەستنی کۆڕبەندەکە گەیشتنە بە ڕێگەچارەی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هۆشیارکردنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم و بۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی نوێنەرانی عێراق کە بەرپرسیاریەتی مێژوویی و ڕەوشتی لە ئەستۆیاندایە.
دوای پێشکەشکردنی دوو پانێڵ، ئەنجامنامەی کۆڕبەندی "ئاسۆی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری داعش و چارەنوسی دیلەکانی" بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە و لە چەند خاڵێکدا ئەو ڕێکارانەیان خستەڕوو کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمی داعش و چەتە زیندانییەکانی پێویستە بگیرێتە بەر.
١/ هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر گرتوخانەی حەسەکە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە تا ئێستا داعش چالاکەو مەترسی دارە لەسەر ئاسایشی جیهان.
٢/ پێویستە بەبەردەوامی پشتیوانی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ ئەوەی ژێرخانی ئەوگرتوخانانە بە پێی پێوەرە جیهانیەکان دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئەم روداوانەی گرتوخانەی حەسەکە دوبارە نەبێتەوە .
٣/ پێویست دەکات بە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی بەندییەکانی داعش، کە لە ناوچەی بەڕێوەبردنی خۆسەری هەبێت، یان دروستکردنی دادگایەکی خۆجێبەجێ یی بەڵام بە پشتیوانی کۆمەڵگا ی نێودەوڵەتی .
٤/ پێویستە کار بۆ گەڕانەوەی ئەندامان و خێزانەکانی داعش بۆ وڵاتەکانی خۆیان بکرێت، دوای دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بەهەماهەنگی لەگەڵ خۆبەرێوەبەرێتی خۆسەر لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا .
٥/ ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری لەناوچەکانی خۆسەری وە بەخشینی ئەم ناوچانە لە سزاکانی (یاسای قەیسەر) لەبەر ئەوەی شانە نوستوەکانی داعش سوود لەم ئەنجامە دەبینن و زیاتر گەشەدەکەن.
٦/ پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری بکرێت بەمەبەستی ئەوەی بارودۆخی چادرگەکان چاک بکرێت،هەروەها دانانی بەرنامەیەک وەک چاکسازی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ژن و منالەکان بۆ ناو کۆمەڵگە .
٧/ ناوچەداگیرکراوەکانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراون و کراونەتە سەربازگەی سەربازی بۆ ڕاهێنانی داعش و قاعیدە، پێویستە لەسەرکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزی وڵاتان لە ناوچە کەدا فشاربخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی ئەوناوچانە جێ بهێڵێت کە بوە بە لانکەیەکی ئارام بۆ تیرۆرستەکان.
٨/ تورکیا سوودی لە کارتی داعش بینیوە بۆ تێکدان وئاڵۆزکردنی ناوچەکە لە سوریا بەگشتی و لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا بەتایبەتی. بۆیە هەلوێستی بەرپەرچ دانەوەی نێودەوڵەتی گرنگە.
٩/ تیرۆر لە ناوچەکەدا لەسەربوونی ناکۆکی و دووبەرەکی کە پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکان هەیە بۆ ڕووبەڕوو بونەوەو لێكۆڵینەوەی چارەسەری سیاسی هەیە،کە پێویستی بە گفت و گۆی نێوان لایەنە سوریەکان هەیە بۆ دۆزینەوە چارەسەری گرفتەکان.
١٠/ پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت بۆ هەموو گرفتە سیاسی و ئابوری و سەربازیەکانی لە نێوان حکومەتی هەرێم و خۆبەڕیوەبەری خۆسەری لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کە تایبەتە بە تەشەنەسەندنی داعش وەمەترسی لەسەر رۆژ ئاواو باشوری کوردستان.
١١/ پێویستە دۆخی شەنگال لەبەرچاو بگیرێت وەپالپشتی ئاسایشی بکرێت بۆ ئەوەی دانیشتوانەکەی بگەڕێتەوە زێدی خۆیان دوای ئەوکارەساتەی کە بەسەر ئێزدیەکاندا هات وەقەرەبویان بکرێتەوە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە .
١٢/ گرنگی بدرێت بەهەماهەنگی سەربازی لە نێوان هێزی سوریای دیموکرات و هێزە عێراقیەکاندا لەهەردوو لایەنی سنور بۆ ئەوەی جمو جوڵی داعش کەم بکرێتەوە بەمەبەستی پارێزگاری لەبەرژەوەندی هەردوولا .
١٣/ پێویستە فشار زیاتر بکرێت لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی تەل كۆچەر رەبیعە بۆ ڕێخۆشی کردن لەبەردەم کاری بازرگانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە مرۆییانەی لەناوچەکەدا هەن
.
ت.پ