ئەمینە شەنیاشار سەردانی ئێشکگری دژی دانانی قەیوم کرد
ئەمینە شەنیاشار لە دژی دانانی قەیوم لە خەلفەتی بەشداریی لەچالاکی ئێشکگری کرد و وتی: بەردەوام دەبین لەئێشکگری تا ئەو کاتەی شارەوانییەکانمان دەگەڕیننەوە، من بۆ پشتگیرییان هاتووم.
ڕەحا
بەرخۆدانی خەڵکی خەلفەتی ڕەحا لە دژی دانانی قەیوم لە نۆیەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هاووڵاتیانی ناوچەکە چوونە بەردەم شارەوانی کە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابوو، لەو شوێنەدا پانکارتی "قەیوم دیموکراسی نییە" هەڵواسرابوو، ئەمینە شەنیاشار کە بە تێکۆشانی دادپەروەری بووەتە سیمبول، لە پرسوسەوە هاتە خەلفەتی و بەشداری ئێشکگرییەکەی کرد.
"ئێمە ئەم شارەوانییەمان بە مافی خۆمان بە دەستهێنا"
ئەمینە شەنیاشار لەم سەردانەدا قسەی کرد و وتی: ئێمە ٧ ساڵە بۆ دادپەروەری بەرخۆدان دەکەین و تووشی دڕندەیی زۆر بووین، دوای ٧ ساڵ کوڕەکەم بە مەرجی دەستبەسەری لە ماڵەوە ئازاد کرا، ئێستا من بۆ شارەوانییەکانمان کە دەستی بەسەردا گیراوە دادەنیشم، هیچ تاوانێکمان نییە، هیچ تاوانێک بەرامبەر کورد نییە، با شارەوانیەکانمان بگەڕێننەوە بۆمان، ئێمە دەستبەرداری ئەم کارە نابین، با ئێستا کۆتایی بەم دڕندەییە بهێنین، بەسە ئیتر با دایکان نەگرین، زیندانەکان پڕن، با زیندانەکان بەتاڵ بکەنەوە، با ئاشتی هەبێت، ئێمە ئەم شارەوانییەمان بە مافی خۆمان بەدەستهێنا، ستەممان لە کەس نەکردووە، بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن تا جارێکی تر شارەوانییەکانمان وەربگرینەوە، منیش بۆ پاڵپشتی هاتووم.
سانیە بایرام، هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی دەستی ئەمینە شەنیاشاری گرت و وتی: تاکە داواکاریمان دادپەروەرییە، با مافی خۆمانمان پێ بدەن، هیچ تاوانێک بەرامبەر بە هاوسەرۆکانی شارەوانیمان نییە، خودا ئەم دڕندەییە دەبینێت.
سانیە بایرام سوپاسی ئەمینە شەنیاشاری کرد بۆ سەردانەکە و ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئیرادەی گەل دەپارێزن.
ئێشکگری گەل بەردەوامە.