ئەمریکا نەسرەت جاهان چوودەری بۆ نووسینگەی فیدڕاڵی کاندید دەکات

بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا ژنێكی موسڵمانی بە ڕەگەز بەنگلادیشی بۆ دادوەری دادگای تاوانەکانی نیویۆرک کاندید دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی هەواڵەکانی بڵاوکراونەتەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، نەسرەت جاهان چوودەری بە ڕەگەز بەنگلادیشی بۆ وەرگرتنی پۆستی دادوەر لە دادگای تاوانەکانی نیویۆرک کاندید کردووە.

 

ڕێکخراوی مافی مەدەنیی نەتەوەیی موسڵمان ئاماژەی بەوەشدا نەسرەت ناوبانگێکی زۆر باشی هەبوو بۆ بەرزکردنەوەی مافی کەمینەکان و کاندیدکردنی ئەو مێژووە بنیاد دەنێتەوە، هەمان گروپەکەی لەلایەن نەسرەتەوە پاڵێوراون دوو ژنی دیکە لە خۆدەگرێت کە بە ڕەگەز ئەفریقیین، هەروەها سێ ژنی دیکەیان بە ڕەگەز تایوانی، ئاسیایی و لاتینییە.

 

نەسرەت جاهانچوودەریی ٦٢ ساڵ، بەڕێوەبەری یاسایی یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکایە لە ویلایەتی ئەلینۆی، پێشتر کاری بۆ یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمەریکا لە نیویۆرک کردووە.

 

ت.پ