"ئێمە بە زانینی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بەرەو پێشەوە دەڕۆین"

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەی خوێندنەوەی بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، دووپاتیان کردەوە کە ئەو پەروەردانە بووە هەوێنی گۆڕینی هۆشیاری و کەسایەتییان.

ئێلڤین محەمەد

 

کۆبانێ- ماوەیەکە لە کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خوێندنەوەی بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک پەروەردەیەکی سەرەکی لە هەموو پێکهاتەکان، ئەنجومەنەکان، دامەزراوەکان، ڕێکخراوەکان، پارتەکان و تەڤگەرەکان کە باوەڕیان بە ئایدۆلۆژیای هەیە ئەنجام درا.

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا دەستبەسەر کرا، ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالیدایە، سەرەڕای بارودۆخی سەختی زیندانەکە، دەوڵەتی تورکیا گۆشەگیریی توند دەسەپێنێت، ماوەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەکی لێ وەرنەگیراوە هەروەها کۆبوونەوە لەگەڵ خێزان و پارێزەران قەدەغەیە.

 

لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نزیکەی ٤ مانگە پەرتووکەکانی ڕێگبەر بە زمانی کوردی و عەرەبی دەخوێندرێنەوە، تا ئێستا دەیان گروپ پەروەردەی خوێندنەوەیان تەواو کردووە، دەستەی پەروەردە و فێربوونی کۆبانێ تا ئێستا ٣ گروپی پەروەردەی تەواو کردووە و دەستیان بە گروپی نوێی خوێندن کردووە.

 

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە خوێندنەوەی بەرگرینامە کرد، بۆچوون و هەڵسەنگاندنی خۆیانخستەڕوو.

 

"بە خوێندنەوەی بەرگرینامەکان چارەسەر هەیە"

هێڤین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای شەهید ڤیان ئامارا سەبارەت بە بەرگرینامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: وەک دەستەی پەروەردە٣  گروپمان پێکهێناوە و بەرگرینامەکان خوێندراوەتەوە، هەر گروپێک بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ بەردەوام بوون.

 

"زانین بە خوێندن و فێربوون دروست دەبێت"

زەهرا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەرتوکخانەی شەهیدانی بەرخۆدانی کۆبانێ کە سەر بە دەستەی پەروەردەیە یەکێکە لەو ژنانەی بەشداری کردووە، باس لەو بابەتانە دەکات کە لە پەروەردەدا بینیویەتی و وتی: ئەو پەروەردەیەی کە ئێمە بینیومانە لە دوو مانگدا کۆتایی هات، بە بەشداریکردنم ویستم هەندێک زانیاری فێر بم و سوودێکی زۆرم لێ وەرگرت.

 

"من بە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ خۆم دەناسم"

زەهرا ئەحمەد وتی: خۆم لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆدا نوقم کرد،پێشتر نەمتوانی بەو کەسەی بەردەمم بڵێم کە ئەمە هەڵەیە یان ڕاستە، بەڵام ئێستا دەتوانم قسە بکەم، لەڕابردوودا ژنان بەهۆی شەرمەوە نەیاندەتوانی بچنە قوتابخانە و بخوێنن، بەڵام بە بەرخۆدانی عەبدوڵا ئۆجالان، ئێستا هەمووان دەخوێنن و فێردەبن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەمەوێت هەمووان ڕێنماییەکانی ڕێبەر بخوێننەوە و لە ژیانی ڕۆژانەیاندا جێبەجێی بکەن.