ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەهیدکردنی ئایشە گـروکە

ئایشە قادر "گروکە" لە ساڵی ١٩٣١ لە شاری کۆیە لە دایکبووە، ژنێکی خۆبەڕێکخستنکراو و ئازاو بوێر بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئایشە قادر "گروکە" لە ساڵی ١٩٣١ لە گەڕەکی بایزئاغای شاری کۆیە لە دایکبووە، دوو خوشک و دوو برا بوون، لە تەمەنی چوار ساڵی بووە کە باوکی کۆچی دوایی کردووە، بەهۆی جوانی وجورئەت و ژیری هەر لە منداڵییەوە خەڵکی گەڕەک پێیان ووتوە "ئایشە گروکە" واتا ئایشە گوڵ، ئەم نازناوە لەگەڵی بووە تاکو شەهید بوونی.

 

یەکێک بووە لەو ژنانەی کەچۆتە ناوڕێکخستن و پێشمەرگایەتی لەحزبی شیوعی. زۆر چاونەترس بوو کەسێکی نەتەوەیی بووە ئێستا مێژووی ژنانی کۆیە شانازی بەم ژنەوە دەکەن.

 

لە ١٦ی ئابی ١٩٨٨ لەگەڵ گوڵەباخی کچی بە نهێنی چوونەتە ناو شاری هەولێر، مەفرەزەیەکی تایبەتی جاش پێیدەزانێت و هەواڵی دائیرەی ئەمنیان لێدەدات ومەفرەزە خۆفرۆشەکە لەگەڵ ئەمنەکان دەوری ئەوشوێنە دەگرن و دەستگیریان دەکەن، بەڵام تەنیا مەبەستیان شێرە ژنی قارەمان (ئایشە گروکە) بووە، ئەوانی تر ئازاد دەکەن و  ئایشە گروکە دەهێڵنەوەو بۆ ماوەی چوار مانگی تەواو بە هەموو شێوازێکی دڕندانەو نامرۆڤانە ئازارو ئەشکەنجەی دەدەن، بەڵام ئیعتراف لەسەر کەس ناکات، نهێنییەکان ئاشکرا ناکات، بەو پەڕی بوێری و پاڵەوانانە رووبەڕووی جەلادەکانی دەبێتەوە.