یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک: ئێمە پشتیوانی لە نەڤین کامیلاگائۆغڵو دەکەین
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "DAKB" بەرامبەر بەو دۆسیەیەی کە لە دژی نەڤین کامیلاگائۆغڵو هاوسەرۆکی "AABK" کە بە تۆمەتی "تیرۆر" کراوەتەوە کاردانەوەی نیشاندا و وتی: ئەم فشارە تەنها دژی تاکێک نییە، بەڵکو دژی باوەڕی عەلەوییەکانە.

ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک "DAKB" لە ڕاگەیەندراوێکدا دژی فەرمانی دەستگیرکردن کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی "تیرۆر" لە دژی هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵەی عەلەوییەکانی ئەوروپا "AABK" و خاوەنی گۆڤاری دەنگێ عەلەوییەکان، نەڤین کامیلاگائۆغڵو، دەرکراوە کاردانەوەی نیشاندا.
یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک ڕایگەیاند کە ئەم دۆسیەیە نەک هەر درێژەپێدەری فشارە سیستماتیکەکان دژی هەر تاکێکە، بەڵکو دژی باوەڕی عەلەوییەکان، مافی ئازادی و نوێنەرایەتیانە، چەندین سەدەیە هەوڵی سەرکوتکردنی عەلەوییەکان دەدەن، بەڵام هەرگیز تەسلیم نەبوونە. نەڤین کامیلاگائۆغڵو یەکێکە لە پێشەنگەکانی ئەم بەرخۆدانەیە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دادگاییکردنی نایاسایی دەکەن و پەیامی "ئێمە پشتیوانی لە نەڤین کامیلاگائۆغڵو دەکەین" بڵاو کرایەوە.