ئەکتەرێکی عێراقی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

دوای ئەوەی زیاتر لە ٦٠ ساڵ کاری هونەری کرد، سەلیمە خوزەیر، ئەکتەری عێراقی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سەندیکای هونەرمەندانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی ئاب بلاویکردەوە، سەلیمە خوزەیر، هونەرمەند و ئەکتەری عێراقی  لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا، دوای شەڕێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

 

سەلیمە خوزەیر لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لە شاری بەسرە دەستی بە کاری هونەری کردووە. بەشداری لە چەندین بەرهەمی هونەریدا کردووە لە بواری سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆن.

 

سەلما خودەیر لە شاری بەسرە لەدایک بووە و خوشکی گۆرانیبێژ ئەمال خوزەیرە، لە کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ تیپی "هواة الفن"، دەستی بە کاری هونەری کردووە، دواتر بووە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی شانۆ و تەلەفزیۆنی عێراق. بەشداری لە چەندین بەرهەمی دراماتیکدا کردووە کە جێپەنجەیەکی ڕوونی لەسەر یادەوەری خەڵک بەجێهێشتووە، لەوانە:  "التجربة"، "حمى الأبطال"، ومن مسلسلاتها "برج العقرب"، "هذا هو الحب"، "البيت الكبير".

 

بە کۆچی دوایی سەلما خوزەیر، دیمەنی هونەری یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی لەدەستدا کە جێپەنجەیەکی ڕوونی لەسەر مێژووی درامای عێراقی بەجێهێشت، دوای ئەوەی کاری هونەری زیاتر لە شەش دەیە درێژەی کێشا.