یەکەمین ژن وەک سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەستنیشان کرا

لەیلا عومەر وەک یەکەمین ژن بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەستنیشان کرا، ساڵی ڕابردوش یەکەم ژن بوو کە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت. ناوەندی هەواڵ

لەیلا عومەر وەک یەکەمین ژن بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەستنیشان کرا، ساڵی ڕابردوش یەکەم ژن بوو کە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە ڕۆژی ٦ی شوبات دەرچووە و واژۆی وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی لەیلا عومەر لە میلاکی وەزارەتی ناوخۆ- پارێزگای سلێمانی، بۆ سەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی دیاریکرا.

 

لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١یش لەیلا عومەر یەکەم ژن بوو کە پۆستی جێگری پارێزگاری وەرگرت و دەستبەکاربوو.

 

سلێمانی له‌ ساڵی  ١٩٨٠ەوە شاره‌وانیی هه‌یه‌، زیاتر لە ٥٠ سه‌رۆك شاره‌وانی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌بووه‌ و هه‌مووی پیاو بوون، ئێستا بۆ یه‌كه‌مجارە کە ژنێک ده‌بێته‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی.