یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان هەنگاوێکە بەرەو چەسپاندنی دیموکراتی

بانگهێشتکردنی یەکەمین ئەندامانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ، بڕگەیەکی مێژووییە لە خەباتی ژناندا، ڕەنگدانەوەی ئەو ڕۆڵە پێشەنگانەیە کە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا دەیگێڕن، سەرەڕای ئاڵەنگاری سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێستا.

ئاڤرین ناڤدار

حەسەکە- ئەندامانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک(تەڤدەم) جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی ژنان کردەوە لەو قۆناغە هەستیارەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەروەها درێژەدان بە خەباتی ژنان بۆ کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و یەکسانتر.

 

لەژێر دروشمی "ژنانی ڕێکخراو: گەرەنتی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"، دوێنێ ٨ی ئایار، یەکەمین کۆنگرەی ئەندامانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد. لە کۆنگرەکەدا باس لە پرسە بنەڕەتییەکان کرا کە جێگەی نیگەرانی ژنان و ڕۆڵی پێشەنگانەیان لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و دامەزراوە خۆبەڕێوەبەرەکاندا، تیشک خرایەسەر ئەو ئاڵەنگاریە بەردەوامانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا.

 

ڕۆڵی ژنان لە چالاککردنی دامەزراوە ڕێکخەرەکان

ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکرات ڕوونیکردەوە کە هەڵسەنگاندنی بەشداربووان، وتارەکانی پێشکەشکراو تیشک خستنەسەر ئەوەی کە ژنان تا چەند ڕۆڵیان لەناو دامەزراوە و یەکێتییەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتدا هەبووە، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە تا ئێستا، هەروەها چۆن بەشدارییان کردووە لە دامەزراندنی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبردن، چۆن هەر دامەزراوەیەک دەتوانێت کۆمەڵگە بەرەوپێش ببات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنگرەکەدا باس لە "ڕۆڵی ئەو ژنە پێشەنگانە کراوە کە گیانیان لە پێناو خاکەکەیاندا بەخت کرد، تەڤگەری کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک یان دامەزراند، وەک شەهید ئەڤین کۆیی، کە ساڵانێکی زۆر لەناو تەڤگەر بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک خەباتی کرد، جگە لە بەشداربووانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە بەرزبنەوەیان بۆ پلەی شەهید، بۆ ئێمە ئەمە بەهایەکی گەورەیە هەیە،وەکو ژنان لە ئەنجومەنی ژنان لە ناو تەڤگەری کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن و خەباتکردن لەسەر شوێنپێی ئەوان."

 

"حکومەتی کاتی سووریا خواستەکانی شۆڕشی ژنانی بەدی نەهێنا"

سەبارەت بەو گۆڕانکاریانەی کە سووریا شاهیدی بووە، پێکهێنانی حکومەتی کاتی، ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا حکومەت ڕێوشوێن و هەنگاوی بۆ پێشخستنی سووریا و گەلەکەی نەناوە، خواستەکانی شۆڕشی ژنانی بەدی نەهێناوە، وتیشی: کۆنگرەکە تیشکی خستەسەر بیروبۆچوونی توندڕەوی حکومەتی کاتی سووریا بەرامبەر بە ژنان، بەو پێیەی لەم دواییانەدا یەکێک لەو توخمانەی کە دەستیان بە خوێنی بێتاوان و ئازادیخوازان سوور بووە، وەک سیاسەتمەدار هێڤرین خەلەف، وەکو فەرماندەی سەربازی بەناوی وەزارەتی بەرگرییەوە دەستنیشانکرد، هەنگاوێک کە لەلایەن بەشداربووانەوە لە میانی کۆنگرەکەدا تۆمەتبار کرا.

 

ئەو جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە تاوانبارانی تاوانەکان کردەوە، دەڵێت: هەرکەسێک دەستی بە خوێنی ژنان سووربووە، دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت، لە میانی کۆنگرەکەدا بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەسەر کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەر بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکرات پێشکەشکرا. کۆنگرەکە بە خوێندنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، هەڵبژاردنی دروشمێک بۆی، هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کە لە ٥٠ ژن پێکهاتووە، کۆتایی هات.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوە ئەرکی ئێمەیە، وەک ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک، زۆر کاربکەین بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و چارەسەرکردنی ئەو دۆسیانەی کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، پێویستە پێکەوە کاربکەین، بە هەوڵی یەکگرتوو لە نێوان ڕەگەزەکاندا، گەیشتن بە یەکسانی و دیموکراتی بۆ ئەوەی ژنان بتوانن هەموو مافەکانی خۆیان بەکاربهێنن".

 

 

ئاواتەکانی ژنان بۆ داهاتوو

جیهان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بانگهێشتکردنی یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی بە ئاهەنگ و فێستیڤاڵێک بۆ ژنان و بەتایبەتی ئەندامانی ژنانی تەڤگەرەکە زانی. خەباتی درێژخایەنیان دواجار لەم کۆنگرەیەدا گەیشتبووە لوتکە، کە لە ژێر دروشمی "ژنانی ڕێکخراو: گەرەنتی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" بەڕێوەچوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنگرەکە لە ڕۆژێکی مێژووییدا بەڕێوەچوو، لە کاتێکدایە کە سیاسەتی سیستماتیکی دژی ژنان داڕێژراون، ڕووبەڕووی هێرش، پێشێلکاری هەموو جۆرەکان دەبنەوە،"ئەم کۆنگرەیە وەڵامێکە بۆ بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی".

 

جیهان حسێن لە کۆتاییدا وتی: ئومێدێکی زۆرمان هەیە کە ژنان بتوانن ئەو شتە بەدەست بهێنن کە هەوڵی بۆ دەدەن، داوا لە هەموو ژنانی سووریا دەکەین خۆیان ڕێکبخەن، بتوانن وەڵامی ڕاهێنراوی سیاسەتەکانی حکومەتی کاتی سووریا بدەنەوە. هەموو ئەو کەسانەی هەوڵی سڕینەوەیان دەدەن، ڕەتکردنەوەی بەشدارییەکانیان دەکەن، بەدەریان دەکەن، لە بەرامبەردا دەتوانن ڕۆڵێکی گەورەتر لە هەموو بوارەکاندا بگێڕن، بەشداری بکەن لە داڕشتنی دەستوور و پەسەندکردنی یاساکان و بڕیاردان".

 

 

"ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تاجی ئازادی و دیموکراتییان لەسەرە"

 

ناریشان عەفرین، وتەبێژی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە کەرکوک ڕوونیکردەوە، کۆنگرەکە دەبێتە ئامرازێک بۆ بەهێزکردنی ژنان بەرەو ئایندەیەکی باشتر، "ژنان هەمیشە قوربانیی سەرەتایی وێرانکارییەکانی شەڕ و ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر کۆمەڵگە ئەنجامدراون، ئەمڕۆ ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوانی ئازادی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی و دیموکراتی کە مافەکانی هەموو ژنان و پێکهاتەکانی ناوچەکە بپارێزێت".

 

سەبارەت بەو نیگەرانیانەی ڕووبەڕووی سووریا دەبێتەوە لە ئەنجامی ئەو بیروبۆچوونە توندڕەوەی هەتەشە پەیڕەوی لێدەکات، وتی: شەرمەزارکردنی دانانی بکوژی ژنانی لە پۆستە بەڕێوەبەرایەتیە حکومییەکان لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە دەکەین، وەک دانانی حاتم ئەبو شەقرا بۆ فەرماندەی فیرقەی ٨٦، کە دەستەکانی بە کوشتنی هێڤرین خەلەف، ژنە فەرماندە  سوور بوو. ئەوان بە دووپاتکردنەوەی ویستی خۆیان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی ئازاد، ڕایانگەیاند، "هەمیشە ئازادی و ئاشتیمان دەوێت بۆ گەلانی تامەزرۆی ئازادی، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیش خەبات دەکات بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دیموکراتی لە کۆمەڵگەدا".

 

ئەو ژنەی باوەڕی بە بەرخۆدان هەیە... سەردەکەوێت

تیشکی خستەسەر ئەو ڕادەیەی ژنانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باوەڕیان بە خەباتە، لە دژی هەموو ئەو کردارانەی کە کۆیلایەتی لە دژیان ڕەتدەکەنەوە، "ئێمە زۆر باش دەزانین ڕاستی دوژمن و ئەو پێشێلکاریانەی کە بەسەر ژنان و کۆمەڵگەدا دەیسەپێنن چین، ئێمە ژنین کە تاجی ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانمان لەسەرە، باوەڕمان بە ڕێگای سەرکەوتن و بەرخۆدان هەیە. پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مێژووی بەرخۆدانی لە بەنداوی تیشرین زیندوو کردەوە، لە بەرامبەر هەموو کردارە دڕندەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا”.

 

ناریشان عەفرین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەم کۆنگرەیە بە ڕۆحی سەرکەوتنی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بەڕێوەدەچێت، ئەو بابەتانەی باس دەکرێن و ئەو بڕیارانەی دەدرێن، تاجی سەرکەوتن لەسەر ژنان دادەنێن، خەباتیان زیاتر پەرەپێدەدەن، سەرکەوتن بۆ ژنان لە سووریایەکی ئازاد و دیموکراتیدا بەدەستدەهێنن.

 

 

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکرات کاریگەرییەکی بەهێزی هەبوو لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش

فاتمە لاکتۆ، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتی، بەبۆنەی بانگهێشتکردنی یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەر بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی، سووریا بەگشتی کرد.

وتیشی: ئەم کۆنگرەیە لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا بەڕێوەدەچێت، بەو پێیەی سووریا بە گشتی و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی فشارێکی زۆریان بەسەردا دێت، پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ داعش و چەتەکانی تورکیای داگیرکەر لە ململانێدان. لەم هەلومەرجەدا تەڤگر بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لەسەر ڕێکخستنی هاوڵاتیان و پاراستنیان لە بەڵای جەنگ.

 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەردی بناغەی گەشەپێدان و ڕێکخستنی ژنانە لەسەر بنەمای پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، لە ڕێگەی ئەو ئەزموونەی کە ژنان لە دامەزراندنی شۆڕشی ڕۆژئاواوە بەدەستیان هێناوە، کار بۆ پاراستنی دەستکەوتی هاوڵاتیان و بەشداریکردنی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەکات.

 

ناوبراو هەروەها ڕەتکردنەوەی توندی خۆی لە دانانی تیرۆریست حاتەم ئەبو شەقرا دەربڕی، جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجومەنی ژنانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەوڵ دەدات هەموو ژنان لە پارێزگاکانی سووریا ڕێکبخات.

دەڵێت: پشتیوانی لە هەموو ژنانی ستەملێکراوی سووریا دەکەین، بەتایبەتی ژنانی عەلەوی و دروز، کە تووشی پێشێلکارییەکی زۆر بوون لەسەر دەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە هەتەشە، ئەو بیروبۆچوونە توندڕەو و دڕندەیەی کە دژی ژنان و منداڵان بەکاریدەهێنن.

 

فاتمە لاکتۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بە یەکگرتوویی ژنان و ویستی بەهێز و خۆشەویستی و خۆبەخشییەکی گەورە بۆ پرۆسەی ئاشتی، ژنان پێشەنگ دەبن لە گەیشتن بە ئاشتی لە سەرتاسەری سووریادا.