"یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دامەزراندنی دەزگاکانی ژنانە"

مەیاد ئەحمەد، ڕێکخەری ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا باسی لە شۆڕشی ١٩ی تەمووز کرد و ڕایگەیاند، یەکێک لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز کردنەوەی ڕێکخراو و دەزگاکانی ژنانە.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققە- لەو کاتەوەی شۆڕشی ١٩ی تەمووز ناسراو بە شۆڕشی ژنان، چەندین ڕێکخراوی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزران، ئامانجی یەکەمی ئەو شۆڕشەی کە لە دەوری ژن بونیاد نراو، ئازادی ژن و کۆمەڵگەیە بۆ ئەمەش زۆرێک لە تەڤگەرو ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزران کە یەکێک لەوانە ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیایە، ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا کار و چالاکی بۆ هەموو ژنانی ناوچەکە و بەتایبەت ژنانی عەرەب ئەنجام دەدات، بۆ بەهێزکردنی ڕێکخستنی ژنان و بۆ ئەوەی ڕۆڵیان هەبێت لە کۆمەڵگددا.

 

"شۆڕش پشتی بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک بەستووە"

لەوبارەیەوە مەیاد ئەحمەد، ڕێکخەری ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا وتی: پڕۆسەی دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمووز وەک لە دایکبوونێکی نوێ و خاڵێکی مێژوویی بوو بۆ ڕاستی ژنان، ژنانی ناوچەکە زۆر کاریگەرییان لەسەر بوو، چونکە شۆڕش پشتی بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەستبوو.

 

"پێش شۆڕش سەرەتایترین مافی ژنان بوونیان نەبوو"

مەیاد ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بەو گۆڕانکاریانەی دوای شۆڕش ڕوویاندا وتی: ژنان لە سەردەمی سیستمە دەسەڵاتدارەکاندا زۆر ئازاریان چەشت، چەندین تۆمار و زنجیر بەسەریاندا سەپێندرا، ڕەواترین مافەکانیان لێسەندرایەوە، چونکە ژنان لە ماڵەکاندا مابوونەوە و تەنها منداڵیان دەهێنایە ژیانەوە و ڕێگەیان پێنەدەدرا کار بکەن و سەربەخۆ بن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، مەیاد ئەحمەد وتی: ژنان لەم شۆڕشەدا چەندین دەستکەوت و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ژنان لە دروستکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و دامەزراندنی چەندین ڕێکخراو وەک کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیایان کرد، کە ژنان و مافەکانیان دەپارێزێت بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەیان بپارێزن، بۆ ئەوەی بگەینە هەموو جیهان پێویستە ژنان بە ئیرادەی ئازادەوە مامەڵە بکەن.