یەختێکی دیکەی کۆچبەران ژێرئاوکەوت و دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە ناوچەی ئورالێ سەر بە ئیزمیر لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان دوو کۆچبەر لە یەختەکەدا خنکاون و ٢٤ کۆچبەری دیکەش کە خۆیان گەیاندووەتە وشکانی ڕزگارکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی ئەم مانگەدا سێ یەختی دیکەی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوتووە و بەهۆیەوە تائێستا ٤٩ کۆچبەر کە زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش تائێستا بێسەروشوێنن.