پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو پۆلیسانەی کە منداڵەکەیان ئەشکەنجەداوە، کراوەتەوە
لێکۆڵینەوە لەو پۆلیسانە کراوە کە منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیان بەناوی "ی.د " لە شارۆچکەی لیجەی ئامەد ئەشکەنجەداوە، بارۆی ئامەد دژ بەو پۆلیسانە سکاڵای کردووە کە پڕۆسەی یاساییان بەرامبەر پەیڕەو بکرێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/03/20230323-20230323-20230323-iskence-cocuk-jpg94f07f-image-jpgb8540d-image-jpg6e6de2-image.jpg)
ئامەد
فەرمانگەی داواکاری گشتی لیجە لە دوای کاردانەوەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی لیجەی ئامەد منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەناوی "ی.د" کە لەگەڵ هاوڕێکەی دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕفێندرا و ئەشکەنجە درا، دواتر ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە، بنەماڵەی ئەو منداڵە و پارێزەرەکەی داوای لێپرسینەوەیان کرد.
لێکۆڵینەوە لە پۆلیس دەستیپێکردووە
نوسینگەی داواکاری گشتی ئامەد ئاماژەی بەوەکرد کە لێکۆڵینەوە لەو پۆلیسانە دەستیپێکردووە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری لەلایەن داواکاری گشتیەوە کراوە سەبارەت بەو ڕووداوەی کە لە ناوچەی لیجە ڕوویدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە لێکۆڵینەوەکە بە وریاییەوە ئەنجام دەدرێت.
بارۆی ئامەد سکاڵای لەسەر پۆلیس تۆمار کرد
کاردانەوەکان و هەوڵەکانی دژ بە ئەشکەنجەی پۆلیس بەردەوامە، هەروەها بارۆی ئامەد سکاڵای لە پۆلیس کردووە و ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ لێدوان و پڕۆسەی یاسایی دەکەن، بەهۆی تاوانەکانی "ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپەوە"، "بریندارکردنی بە مەبەست"، "ڕفاندن"، "هەڕەشە" و "سوکایەتی" داوای لەداواکاری گشتی ئامەد کرد و سکاڵای لەسەر پۆلیس تۆمار کرد، هەروەها دەبێت ببرێنە شوێنی یاسایی و وتە لیوەرگرتن.
کۆمسیۆنی منداڵانی هەدەپە: شەرمەزاری دەکەین
نورای تورکمان و حوسەین کاچماز، هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی منداڵانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لەبارەی ئەو کردەوە ڕەگەزپەرستی و هێرشانەی کە لە نەورۆزی ٢٠٢٣دا ڕووبەڕووی منداڵان بووەوە لێدوانێکی نووسراویان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "هێرشە ڕەگەزپەرستانەکان بۆ سەر منداڵان لە نەورۆزدا جیاوازی نییە، لە ڕەنگی جلەکانیانەوە بۆ ئاگری نەورۆز لە گەڕەکەکاندا کرانەوە، منداڵان تۆمەتبار دەکرێن و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، دەبێت لێکۆڵینەوەی پێویست لە ئەو کەسانە بکرێت کە هێرشیان کردە سەر "ی.د".
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەشکەنجەی منداڵان لەلایەن ئەو کەسانەی کە بەرپرسانی ئاسایشن قبوڵ ناکەین و شەرمەزاری دەکەین، تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە پەیڕەو دەکرێت دووبارە دەڵێینەوە، ئەم حکومەتە ڕەگەزپەرستە و دوژمنی منداڵانە! سەرەڕای دەیان ساڵ ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی لەسەر ئەم خاکە، منداڵانی کورد پەرۆشی و باوەڕی خۆیان بە ژیان لە ئاگری نەورۆزەوە وەردەگرن".
چی ڕوویدا؟
"ی.د" تەمەن ١٤ ساڵ کاتێک لەگەڵ هاوڕێ تەمەن ١٠ ساڵانەکەی لە ناوچەی لیجەی ئامەد دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرا و ڕفێندرا و ئەشکەنجە درا، ی.د سەرەتا بردرایە ناو زەوییەکی چۆڵ و پێیان وت بڵێ "من تورکم" و "دژایەتی کورد بکەن، سرودی سەربەخۆیی بڵێنەوە" و ئەشکەنجە درا، ئەو منداڵە کە لە شەودا لەلایەن گوندنشینێکەوە دۆزرایەوە، دەست و قاچی بەسترابووەوە و فڕێدراوەتە چاڵێکەوە، دواتر گەیەندراوەیە نەخۆشخانە و پێدەچێت چاوێکی بینایی لەدەستبدات.