YJK-E و KON-MED کوشتنی ڤەسیلە ئاکینیان بە توندی شەرمەزار کرد

و YJK-E و KON-MED کوشتنی ڤەسیلە ئاکینی کە دایکی پێنچ منداڵ و تەمەن ٣٥ ساڵە لە دورێن لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، شەرمەزارکرد و دەڵێن: کوشتنی ژنێک هێرشە بۆ سەر داهاتووی کۆمەڵگە و ژیانی هاوبەش.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتیی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا (YJK-E) و کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگە دیموکراتیکەکانی کوردیستانییەکانی ئەڵمانیا (KON-MED) لە راگەیاندراوێکی نووسراودا کوشتنی ڤەسیلە ئاکینی دایکی پێنج منداڵ و تەمەن ٣٥ ساڵە کە لە دورێن لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بە توندی شەرمەزارکرد، لە ڕاگەیاندراوەکەدا وترا: بە تووڕەیی و دڵتەنگییەکی زۆرەوە بیستمان کە ڤەسیلە ئاکین، دایکی پێنچ منداڵی تەمەن ٣٥ ساڵ و دانیشتووی شاری دورێنی ئەڵمانیا، لەلایەن هاوژینە دوورکەوتووەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو بەم دواییە دەنگی خۆی لە دژی کوشتنی ئێندا لە شاری کۆسفێڵد بەرزکردووەتەوە و وتی: ئەمڕۆ شاهیدی کوشتنی ژنێکی دیکەین، ناو و شارەکان دەگۆڕدرێن، بەڵام توندوتیژی پیاوان و ئازارەکانی ژنان ناگۆڕدرێن.

 

"کوشتنی ژنان سیاسیشە"

لە بەردەوامیی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، تووندوتیژیی دژی ژنان تەنها بەرپرسیارێتیی ژنان نییە، بەرپرسیارێتیی هەموو کۆمەڵگەیە، کوشتنی ژنێک، هێرشە بۆ سەر داهاتووی کۆمەڵگە و ژیانی هاوبەش.

 

بەپێی زانیارییەکان، ڤەسیلە ئاکین پێش ئێستا لەبەر ئەوەی هەڕەشەی لێ کراوە، سەردانی پۆلیسی کردووە و داوای پاراستنی کردووە، باس لەوە دەکرێت کە سەرەڕای ڕوشمەکانی دوورخستنەوەش هەڕەشەی لێ کراوە و ڤەسیلە ئاکین نەپارێزراوە.

 

کاتێک ژنێک ڕایدەگەیەنێت کە هەڕەشەی لێدەکرێت و داوای یارمەتی دەکات و بۆ پاراستن ڕوو لە دەوڵەت دەکات، دەوڵەت چی بکات بۆ ئەوەی نەکوژرێت؟

 

ژنکوژی سیاسییە! نابێت بڕیاری پاراستن لەسەر کاغەز بمێنێتەوە و دەبێت مافی ژیانی ژنان مسۆگەر بکرێت، پێویستە بە شێوەیەکی ڕوون و سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لە داواکاری و ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ڤەسیلە ئاکین بکرێت و ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەگەری کەمتەرخەمی دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

 

ئێمە بە دەستپێشخەرییەکەمان "ئێمە خەباتی کۆمەڵایەتیمان لە دژی ژنکوژی و عەقڵیەتی باڵادەستی پیاو گەورە دەکەین''،  کە لە ١ی تشرینی دووەم دەستمان پێکرد و تا ٨ی ئادار، ڕۆژی ژنانی کرێکار بەردەوام دەبێت، سەرنجمان لەسەر بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییە.

 

'ئێمە بەرگری لە ئازادی ژنان دەکەین"

ڕاگەیاندراوە بەم لێدوانە کۆتایی هات: کوشتنی ڤەسیلە ئاکین جارێکی دیکە نیشانی دەدات کە ئەم خەباتەی دەستمان پێکردووە چەندە ژیانییە.

 

ئێمە لە دژی کوشتنی ژنان، ژیان، لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری، ئازادیی ژنان دەپارێزین و تێکۆشانی کۆمەڵایەتیی خۆمان گەورە دەکەین!