هاوپەیمانی نادا داوای وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات
هاوپەیمانی نەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە دەکەونە ژێر بازنەی تاوانەکانی جەنگ و تاوانە مرۆییەکان و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.

ناوەندی هەواڵ
هاوپەیمانی نەدا ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سووریاوە ژێرخانی، خەڵک و دار و بەردی کردووەتە ئامانج، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا هێرشی هاوشێوەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە و ناوەندە مرۆییەکان و ناوەندە تەندروستییەکان و دامەزراوە خزمەتگوزاری و پەروەردە و نەوتەکانی کردوەتە ئامانج.
نەدا ڕایگەیاند، کە حکومەتی تورکیا ئامانجی کەمکردنەوەی دانیشتووانی ناوچەکەیە، بەم هێرشانە بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیا و تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە، ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانە لەبەردەم چاوی هەموو جیهاندا دەکرێن، بەڵام ڕێکخراوە یاسایی و مرۆییە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بێدەنگن.
نەدا سەرکۆنەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەئامانجکردنی ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەسێدارەدانی کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی کرد و وتی: دەبینین ئەم هێرشانە دەکەونە ژێر بازنەی تاوانەکانی جەنگ و تاوانە مرۆییەکان و دژی یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتیەکانن.
لە کۆتاییدا هاوپەیمانی نەدا داوای لە هێز و ڕێکخراوە یاساییە نێودەوڵەتییەکان کرد، کۆتایی بە هێرشەکان بهێنن، جا چ دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یان فەلەستین یان ناوچەکانی دیکە بێت و تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت .