لە شاری وان ٣٠ کەس دەستبەسەر کران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری وان و چەند قەزایەکی دیکە بە بێ هۆکار چەندین کەس دەستگیر کران

ناوەندی هەواڵ
ڕاگەیەندراوە کە لە وان و قەزاکانی دیکە، پۆلیس و سەربازەکان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر زیاتر لە دەیان ماڵ.
ئاشکرا کراوە، زیاتر لە ٣٠ کەس لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون، پارێزەران ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە ئەم ژمارەیە زیاتر بێت لە ٣٠ کەس و نزیکەی ٦٠ کەس بێت، هێشتا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە نەزانراوە، باس لەوە کرا کە دەستبەسەرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی وان.
ناوی دەستبەسەرکراوان بەم شێوەیە ئاشکرا کرا:
جان گۆرێن، ئێرۆل ساری، مەسعود ئوچەر، عیسمەت یاکوت، ڤێدات بالیک، دیار ئەسلان، سێڤزێت یوجەل، دڵگەش ئەسڵان، ئومیت چۆبانهان، کەنان دەنیز، کادر ئوچەر، عەبدولقادر ئاکداگ، شاهین ئۆزتورک، بولوت کایناک، ئازات کایا.