بە خۆپیشاندانێکی جیهانی دۆخی غەززە ئیدانەکرا

زۆرێک لە شارە عەرەبییەکان و بیانییەکان تێکچوونی دۆخی مرۆیی دانیشتووانی غەززەیان شەرمەزار کرد، ئاماژەیان بەوەکرد ژمارەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی خێزانەکان ئەنجام دەدرێن لە زیادبووندایە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، بەهەزاران خۆپیشاندەر لە شارە جیاجیاکانی جیهان هاتنە دەرەوە و داوای ڕاگرتنی شەڕی سەر کەرتی غەززە و ڕزگارکردنی ئەو ژن و منداڵانەیان کرد کە لە ئەنجامی شەڕەەوە زیانیان بەرکەتووە و دەستبەسەرن، هاوکات وەزارەتی تەندروستی لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە حەوت کۆمەڵکوژی نوێ ئەنجام دراوە.

 

هەزاران کەس لە شارە جیاوازەکانی جیهان، لە نێویاندا لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، کە ١١ خۆپیشاندانیان دەستپێکرد بۆ پشتیوانیکردن لە مافەکانی خەڵکی مەدەنی لە غەززە و ئیدانەکردنی تێکچوونی دۆخی مرۆیی کە بەدەستیەوە دەناڵێنن، داوای هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی جینۆسایدەکە دەکەن.

 

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا و ئەو کردەوانەی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل لە غەززە ئەنجام دەدرێت بە جینۆساید پێناسەیان کرد، ڕوونیانکردەوە بەکارهێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی خەڵکی ئیدانە کرد، هەروەها  خۆپیشاندەرانی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کە ڕێگرییان لە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییەکان بۆ خەڵکی مەدەنی کە بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن ئیدانەیان کرد.

 

لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند، دەیان کەس زنجیرەیەکی مرۆیییان ڕێکخست بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی سڤیل لە غەززە و بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتی برسێتی و کۆمەڵکوژییەکان کە لە دژیان ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە خۆپیشاندانەکاندا داوای ئاگربەستی خێرا و هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکانیان کرد، هەروەها سەدان کەسیش لە باکووری ئیتاڵیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بە تایبەتی لە شاری میلانۆ، بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکان و هاوسۆزی بۆ ئەو خەڵکانەی ئەوێ.

 

لە تونس، خۆپیشاندەران خوازیارن بۆ کۆتایهێنان بەو کۆمەڵکوژییانەی لە غەززە دژی دانیشتووانی کەرتی غەززە ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەش بێدەنگیە نێودەوڵەتیەکانی  سەبارەت بە تاوانەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان بەڕووی خۆراک و یارمەتییە تەندروستییەکاندا شەرمەزار کرد، لە بەرامبەردا شاری مەغریب، لەوانە ئۆوجدا، جەدیدە و مێکنێس، وریایی هاوپشتییان ڕێکخست بۆ داواکردنی کۆتاییهێنان بە سیاسەتەکانی برسێتی و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر خەڵک لە غەززە، داوایان لە وڵاتانی عەرەبی کرد هەنگاو بنێن و بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەوەی ڕوودەدات.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە هەزاران هاوڵاتی مەدەنییان کردۆتە ئامانج کە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون لە "بازنەی کوەیت" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە و بەو هۆیەوە ١٩ کەس کوژراون و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تانکەکانی ئیسرائیل بە دۆشکە تەقەیان لەو کەسە برسییانە کردووە کە چاوەڕێی کیسە ئارد و هاوکاری بوون لە شوێنێکی دوور کە مەترسی لەسەر هێزەکانی نەبووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ژمارەیەکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی باپتیست، لەکاتێکدا تەرمی کەسانی دیکە "لەسەر زەوی پاڵکەوتووە" ماوەتەوە، بەپێی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە.

 

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ، ژمارەی قوربانیانی شەڕی نێوان ھێزەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد بۆ ٣٢ ھەزار و ١٤٢ کوژراو بەرزبووەتەوە، ھاوکات ژمارەی بریندارانیش بۆ ٧٤ ھەزار و ٤١٢ کەس بەرزبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ٧٢ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، و کە ٧ کۆمەڵکوژی دژی خێزانەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامدراون.

 

میدیاکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی بۆردومانێکی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە شاری ڕەفەح شەش کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی خانوویەک لە دێر بەلا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە حەوت کەس کوژراون.