ئەحلام ئەلزەید وەک باشترین پاسکیل سواری ژن هەڵبژێردرا
ئەحلام ئەلزەید وەک پاڵەوانی پاسکیل سواری ژنان هەڵبژێردرا، پاڵەوانێتییەکەش لە ڕیازی پایتەختی سعودییە بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ
وەرزشوان ئەحلام ئەلزەید، ڕۆژی هەینی ٢١ی ئایار لە شاری ڕیازی سعودیە نازناوی یەکەم پاڵەوانی پاڵەوانێتی پاسکیل سواری ژنانی لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودییەی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتی پاسکیل سواری ژنانی سعودییە، لەلایەن فیدراسیۆنی پاسکیل سواری سعودییەوە ڕێکخرابوو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی گۆڤاری وەرزی وەرزشی ناوخۆ بۆ ساڵی ٢٠٢١، درێژی پێشبڕکێکە ٢٠ کیلۆمەتر و ماوەی ٤٥ دەقەی دەخایاند، پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە ئەحلام ئەلزەید بەدەستیهێنا، لە پلەی دووەمدا سارا ئەلمازی و لە پلەی سێیەمیشدا مەها ئەلجەعفەری هات.
لە پێشتردا ئەحلام ئەلزەید ساڵی ٢٠٢٠ پلەی یەکەمی پاڵەوانێتی پاسکیل سواری بە ١٣ کیلۆمەتر بەدەستهێنا و تاجی پاڵەوانێتی لەسەرکرا، کە توانی لە ماوەی ٢٢ خولەکدا پێشبڕکێکە تەواو بکات و ببێتە یەکەم لەنێوان ١٠ پێشبڕکێکاری ژنی دیکەدا.
ت.پ