تورکیا؛ لەیلا ڕاوند و خێزانەکەی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە

بنەماڵەی لەیلا ڕاوند ڕووبەڕووی مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان دەبنەوە، دوای ئەوەی ماوەی ١٠ ساڵە وەک پەنابەر لە تورکیا دەژین، داوای هاوکارییش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

          

لەیلا ڕاوند، زیندانی سیاسی پێشوو و پەنابەری سیاسی لە وڵاتی تورکیا، لەگەڵ ڕەحیم ئەلیاسی هاوژینی، ڕووبەڕووی مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بوونەتەوە و بۆ ڕێگریکردن لەوەش، داوای هاوکارییان لە سەرجەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کردووە.

 

بە وتەی لەیلا ڕاوند، دوای ئەوەی لە ١ی مانگدا، لەلایەن وەزارەتی کۆچبەری تورکیاوە ئاگاردار کراونەتەوە کە دیمۆرت دەکرێتەوە، سەردانی نووسینگەی ئەنقەرەیان کردووە و وەڵامی، "ناتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیدارەدا بکەن"یان وەرگرتووە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لەیلا ڕاوند و هاوژین و دوو کچەکەی ماوەی ١٠ ساڵە لە تورکیا دەژین، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە میانی چاوپێکەوتنی سەرەکی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆفیسی ئەنقەرە، وەک پەنابەر وەرگیراون.

 

ئەم دوو داکۆکیکارە لە مافی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی پێشووە، بە گەیاندنی داواکارییەکی بەپەلە بۆ یارمەتی لە "رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی چاودێری و ڕاپۆرتکردنی مافی مرۆڤ، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوە قازانج نەویستەکانی پاڵپشتی پەنابەران و پەناخوازان، کەسایەتییە بەناوبانگەکان، پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ، چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی و چالاکوانانی میدیایی"، داوایان کردووە کە یارمەتی گواستنەوەیان بدەن "بۆ وڵاتێکی سێیەمی سەلامەت" بە "ئاگادارکردنەوە و پێشکەشکردنی هاوکاری".

 

لەیلا ڕاوند زیندانییەکی سیاسی کوردە و لە ساڵی ٢٠٠٨ لە وڵاتی ئێران دەستبەسەر کراوە.