ئەگەری ئاوارەبوونی نیو ملیۆن ئەفغانی هەیە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: پێدەچێت ٥٠٠ هەزار پەنابەر تا کۆتایی ساڵ ئەفغانستان بەجێبهێڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ٢٧ی ئاب، لە کۆبوونەوەیەکدا هۆشداریدا کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی نیو ملیۆن پەنابەری دیکە لە ئەفغانستان کۆچ دەکەن و نزیکەی ٪٨٠ی ئاوارەکانیش ژن و منداڵن.

 

کلای کلێمێنتس، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی UNHCR بۆ پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا: قەیرانی مرۆیی و ئاوارەبوونی خەڵک لە ناو ئەفغانستاندا لە ئێستادا روودەدات، بەڵام دۆخەکە زۆر ناخۆشە و دەگۆڕێ و ئێمە ئامادەکاری بۆ سیناریۆ جیاوازەکان دەکەین.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە ئەو وڵاتانە دابین بکەن، بە وتەی کلای کلێمێنتس، ئەو وڵاتە زیاتر لە ٢.٢ ملیۆن پەنابەری ئەفغانی قبوڵکردووە و پێدەچێت لە مانگی داهاتوودا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی کۆچی گەورەی ئەفغانیەکان ببنەوە.

 

ت.پ