"ئەگەرێکی زۆر هەیە ٢٠٢٤ گەرمترین ساڵ بێت"
ئاژانسی چاودێریکردنی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، ئەگەرێکی زۆر هەیە 2024 گەرمترین ساڵ بێت.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240320-6372018-garmbunyzawee-jpg688488-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەزیادبوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواو وتی: گۆی زەوی زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ لێ داوین و پیسبوونی ژینگە لەڕێگەی بەکارهێنانی سووتەمەنیی بەردینی، ئاڵۆزیی زیاتری بۆ ژینگە دروستکردووە و گۆی زەوی نزیککردووەتەوە لە لێواری كارەساتێكی گەورە.
ئاژانسی چاودێریکردنی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، لەدوای ساڵی ١٩٥٠، ساڵی ٢٠٢٣ بەستەڵەکەکان زۆرترین تواندنەوەیان بەخۆوە بینیووە .
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوكات گەرمبوونی دەریا و تواندنەوەی بەستەڵەکەکان و لەدەستدانی بەفری ناو دەریا و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاكان لە دیارترین گۆرانكارییەكانی كەشوهەوان.