ئازەر میهرعەلیان، خوێندکارێک کە لە ڕێگەی ئازادیی توێژی کرێکاران گیانی لەدەستدا
خوێندکاران و منداڵان لە تاوانەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بێبەش نەبوون.

ناوەندی هەواڵ
ئازەر میهرعەلیان، خوێندکاری قۆناغی سێیەمی ئامادەیی لە بەشی ئابووری قوتابخانەی "عاسمە"ی تاران بوو، یەکێک بوو لە لایەنگرانی ڕێکخراوی پیکار بۆ ئازادکردنی توێژی کرێکار و لە ساڵی ١٩٨٠ەوە لە بەشی خوێندکاران و قوتابیانی ڕێکخراوەکەدا چالاک بووە.
چالاکییە سیاسییەکانی ئازەر بریتی بوون لە دابەشکردنی نامیلکە و فرۆشتنی گۆڤارەکانی پیکار و نووسینی دروشم و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان، سەرەڕای ئازایەتی و نەترسییەکی، ئازەر کچێکی گۆشەگیر بوو زۆر بە سۆزەوە شیعری دەوت.
لەساڵی ١٩٨١ ڕێکخراوی پیکار تووشی دووبەرەکی ناوخۆیی بوو، کە هاوکات لەگەڵ شەپۆلی سەرکوتکردنی گروپە دژە ڕژێمەکانەوە هەوڵێکی ڕێکخراوەیی و پەرتەوازەیی لایەنگرانی لێکەوتەوە، بۆ ئەوەی چیتر نەتوانێت درێژە بە چالاکی سیاسی خۆی بدات، لە سەروبەندی ڕاوێژی ئینقلابدا توندوتیژییەکان گەیشتە لوتکە و خوێندکاران و نەیارانی ڕژێم شانبەشانی زانکۆی تاران کۆبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی لە داخستنی زانکۆکان.
سەرەتا هێزەکانی حیزبوڵا بە دار و کوتەک کەوتنە گیانی خوێندکاران و پاشان یەکێکیان لە ناوەڕاستی خۆپیشاندانەکە نارنجۆکێکی هەڵدا و تێیدا ئازەر میهرعەلیان و ئیرەج تۆرابی کوژران و خوێندکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی موژگان ڕەزوانیان دوای ٢٠ ڕۆژ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ت.پ