ئازادی بە سەپاندنی حیجاب لە لیبیا پێشێل دەکرێت
نادیە عومران، ئەندامی لیژنەی داڕشتنی دەستووری لیبیا ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی سەپاندنی حیجاب لە دەرەوەی یاسان و ناتواندرێت جێبەجێ بکرێن.
مونا توکا
لیبیا- لە لیبیا وەزیری ناوخۆی حکومەتی کاتی "یەکێتی نەتەوەیی" عیماد ترابلسی داوای قەدەغەکردنی کۆبوونەوەی ژن و پیاو لە شوێنە گشتییەکانی کرد بە مەبەستی "چەسپاندنی بەها ڕەوشتییەکان" لە کۆمەڵگەی لیبیا، هەروەها ویستویەتی 'پۆلیسی ڕەوشتی' دابنێت، چاودێری بابەتەکانی نەشیاو بکات لەسەر پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵی و ئەو کافێیانە دابخات کە نێرگەلە پێشکەش دەکەن، ئەم لێدوانانە مشتومڕێکی گەورەی لێکەوتەوە لە لیبیا.
"ڕاگەیاندراوەکان یاسایی نین"
نادیە عومران، ڕاوێژکاری یاسایی و ئەندامی لیژنەی داڕشتنی دەستوور، بۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە خستەڕوو و باسی لەوەشکرد، لێدوانەکانی عیماد ترابلسی لە "دزەکردنی ڕاگەیاندنەکان" زیاتر هیچی تر نین، چونکە یاسایی نین و بەو هۆیەوە تەنها ئەو لێدوانانەن کە پەیوەندییان بە یاساوە نییە و هیچ کاریگەرییەکیان نییە.
نادیە عومران ڕوونیشیکردەوە، ڕەنگە بڕیاردانی نایاسایی لە زۆر لایەنەوە بڵاوبێتەوە و جگە لە جلوبەرگی خوێندنگە یان دامودەزگا تایبەتەکان هیچ کارێکی لەو جۆرە ناکرێت، لە دۆخێکدا کە یاسا ڕێسای تایبەت بە هەندێک جلوبەرگ دیاری دەکات، هەروەها ئاگاداریشی کردەوە، ئەگەر دژ بە سیستمی گشتی و ڕەوشتی کۆمەڵگەش نەبێت، ئازادی هاتوچۆ و هەڵبژاردنی جلوبەرگ گەرەنتی نییە، بۆیە ئەو جۆرە ڕێوشوێنانە بە مانای پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دێت.
"مافی دەستووری مافی ڕەهایە"
نادیە عومران ئاماژەی بەوەشکرد، مافە دەستوورییەکان مافێکی ڕەهان و جموجۆڵی خەڵک سنووردار ناکرێت جگە لە کاتی پەتاکان و وتی: جگە لە هەلومەرجی تایبەت نابێت خەڵک سنووردار بکرێن، تەنانەت ئەگەر سنووردارکردنیش هەبێت، دەبێت پشت بە یاسایی و دەستووری ببەستێت، تا ئەو کاتەی ڕێکاری یاسایی نەبێت، جێبەجێکردنی سنووردارکردنەکان تەحەدای یاسایی دەکاتەوە و ئەمەش لە ئێستاوە پێشێلکارییە، هەروەها ئەگەر پێشێلکاری ڕەوشتیش هەبێت، ئەم جۆرە ڕووداوانە تەنها قسە نین، بەپێی یاسای تاوانەکان پێویستە هێزە ئەمنییەکان هەنگاو بنێن، تا هاوڵاتیان ڕێساکانی ڕەوشت پێشێل نەکەن، پێویستە بە ئازادی ژیانی خۆیان بژین.
"قەدەغەکردنەکان نایاسایین"
هەروەها نادیە عومران سەبارەت بە توندوتیژی و حاڵەتەکانی هەراسانکردن بەرامبەر بە ژنانی خێزاندار وتی: ئەم کێشەیە بە سنووردارکردن چارەسەر نابێت، بەڵکو بە وریایی و ڕاوێژکاری و زیادکردنی زانیاری ئایینی و تەندروستی دەروونی چارەسەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕەنگە لێدوانەکانی عیماد ترابلسی کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگەی لیبیا هەبێت و گرژییە کۆمەڵایەتییەکان زیاد بکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: نابێت گرتنەبەری پرسێکی نەرێنی بخرێتە ژێر سنووردارکردنی دەرەوەی یاساییەوە، لەبری ئەمەش پێویستە کاری کۆمەڵایەتی و دەروونی ڕێکخراو بکرێت.
"پێویستە حکومەت نەوێرێت ئەم بڕیارانە کە پەیوەندییان بە یاساوە نییە جێبەجێ بکات"
نادیە عومران، ڕایگەیاند ئەرکی کۆمسیۆن ئامادەکردنی دەقی دەستوورییە کە ئەو ماف و ئازادییانەی لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسای ئیسلامیدا پشتڕاست کراوەتەوە، دەستەبەر بکات، ئەگەر پێچەوانەی یاساش نەبێت، خەڵک ڕێگەیان پێدەدرێت ژیانی تایبەتی خۆیان بە ئازادی بژین.
نادیە عومران لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، حکومەت ناوێرێت ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکات کە لەگەڵ دەستووردا ناکۆکە، لەم دۆخەدا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەو کەسانەی لێی کاریگەرن دەتوانن داوا لە دادگا بکەن بۆ تانەدان لەو بڕیارانەی کە دراون.