ئازادکردنی نوریە ئادەت بۆ جاری شەشەم دواخرا

ئازادکردنی نوریە ئادەت لە زیندانی سینجان جارێکی تر دواخرا، بەمەش شەشەم جارە ڕێگری لە ئازادبوونی دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئازادکردنی نوورییە ئادەت کە ٣٢ ساڵە لە زیندانی داخراوی ژنانی سینجاندا ڕاگیراوە، لەلایەن دەستەی ئیداری و چاودێریی گرتووخانەوە بۆ جاری شەشەم ڕێگریی لێ کرا.

 

ئازادکردنی نوورییە ئادەت بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤ـەوە ڕێگریی لێ دەکرێت.