ئایشەگوڵ دۆغان: دەبێت ڕێگای بەرەو بەڕێز ئۆجالان بکرێتەوە
ئایشەگوڵ دۆغان وتەبێژی دەم پارتی کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکەی وەزیری داد دەربڕی و وتی: کاتێکی گونجاو دەدۆزینەوە: دەبێت ڕێگای بەرەو بەڕێز ئۆجالان بکرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" پەیوەست بەو ڕووداوانەی لە ئێستا لە ئارادان لە ناوەندی گشتی دەم پارتی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا.
لە لێدوانەکەدا ئایشەگوڵ دۆغان یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە لە کۆمەڵکوژی ١٩٧٨ی دێرسیمدا لە گرتووخانەکاندا کۆمەڵکوژ کران، هەروەها یادی دایکە تایبەت ئینانی کردەوە کە لە کاتی قەدەغەکردنی هاتوچۆدا لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە سلۆپی شڕنەخ شەهید کرا.
گەشەسەندنی سووریا
هەر لە قسەکانییدا ئایشەگوڵ دۆغان سەرنجی خستەسەر پێشهاتەکانی سووریا و داوای لە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکی فاشیست کرد ڕێگەی ڕوونی دیموکراتیکی و یەکسانی دیالۆگ لەگەڵ کورداندا بکەنەوە، جەختیکردەوە وەک دەم پارتی هەرچی پێویست بکات لەو ڕوەوە ئامادەن ئەنجامی بدەن.
ئایشەگوڵ دۆغان ئاماژەی بەوەشکرد بە هیچ شێوەیەک باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا مەترسی نییە بۆسەر تورکیا و جەختیکردەوە لە پێویستی کردنەوەی دەرگایی دیالۆگ لەگەڵ ڕۆژئاوادا.
دۆغان ئاماژەی بە دەستپێشخەرییەکی مەزڵوم کۆبانێ کرد و دەستنیشانیکرد ئەو دەستپێشخەرییە بۆ سەقامگیری ئاسایشی تورکیا گرنگە و وتی: "ساڵانێکە جگە لە دیالۆگ هیچ داوایەکی دیکە نەکراوە. بەڵام تورکیا گەلەکەی فریو دەدات هێزەکانی ڕۆژئاوا وەک مەترسی ئاسایشی نەتەوەیی نیشان دەدات.
لە کۆتایی قسەکانییدا ئایشەگوڵ دۆغان دەستنیشانیکرد هێشتا گۆشەگیری بەردەوامە و ئاماژەی بە هەڵوێستی وەزیری داد کرد بەوەی دەڵێت 'چاوەڕێی کاتی گونجاوین' بۆ پەیوەست بەو بابەتەوە. دۆغان جەختی لەوەکردوە ئەم هەڵوێستە جەختکرنەوەیە لەسەر بەردەوامیدان بە گۆشەگیری و ئەمەی وت: "ڕێبازی ڕاستی تورکیا ئەوەیە دەبێت لە ناوخۆدا گۆشەگیری لابەرێت، ئەو ڕێگەیە بکاتەوە کە بەرەو بەڕێز ئۆجالان دەڕوات، بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد بکەوێتە هەوڵدانەوە و لە دڵەوە لەگەڵ کوردانی دراوسێدا پەرە بە دیالۆگێک بدات.