ئایشە گۆکان سزای ٣٠ ساڵی بەسەردا سەپێنرا
دادگا سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر ئایشە گۆکان، وتەبێژی کاتی تەژەئە-دا سەپاند.

ئامەد
٢٣یەمین دانیشتنی کەیسی وتەبێژی کاتی تەڤگەری ژنانی ئازاد-TJA، ئایشە گۆکان بە تۆمەتی "بوون بە بەڕێوەبەری ڕێکخراوێکی نایاسایی و ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" لە ٩یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی دیاربەکر بەڕێوەچوو.
پارێزەرانی ئایشە، بەرفین گۆکان، ئۆزوم ڤورگون و موحەرەم شاهین ئامادەیی دانیشتنەکە بوون، هەروەها فێمینیستانی ئازاد، ئەندامانی تەژەئە، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا، ڕەمزیە تۆسون و نوران ئەمیر کە جێگرانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەن بۆ پشتگیری لە ئایشە گۆکان بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون.
لەگەڵ هێنانی ئایشە بۆ هۆڵی دادگا بە پەنجەکانی نیشانەی سەرکەوتنی بۆ ئامەدەبووان بەرزکردەوە، پاش دەستپێکردنی دادگا، سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر ئایشەدا سەپێندرا.
ت.پ