"ئایە"ی تەمەن ٨ ساڵ خنکا

منداڵێکی کچ لە گوندی قەرەموتک لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ئاودا خنکاو دوای چەند کاتژمێرێک توانرا تەرمەکەی دەربهێندرێت.

ناوەندی هەواڵ

ئێوارەی دوێنێ ١ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارشتانی هەولێر ڕایگەیاند، ئاگادارکراینەوە مندالێک لە گوندی قەرەموتک کەوتووەتە ئاوەو خنکاوە،و تیمەکانمان ڕاستەوخۆ چوونە شوێنی ڕوداوەکە و دوای چەند کاتژمێرێک تیمی ژێر ئاوی بنکەی بەرگری شارستانی خەبات توانیان تەرمی ئەو منداڵە لە ئاوەکەدا دەربهێننەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی هەولێر، منداڵەکە ناوی " ئایە مەحمود نورەدین"ەو تەمەنی هەشت ساڵە، دانیشتووی شاری هەولێر گەڕەکی زانکۆیە.