ئارینا سابالینکا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی ئوسترالیای کراوە
ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بێلاڕوسی دوای ئەوەی لە پاولا بادۆسا یاریزانی ئیسپانی بردەوە، ەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا.
ناوەندی هەواڵ
پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئوسترالیای کراوە کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتی گراند سلام، هێشتا لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا بەردەوامە و ساڵانە لە دوو هەفتەی کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا بەڕێوەدەچێت.
لە درێژەی هەڵمەتەکانیدا بۆ بەرگریکردن لە نازناوەکەی لە پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی کراوەی ئوسترالیا و لە یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتاییدا، دوێنێ ٢٣ی کانوونی دووەم، ئارینا سابالینکا، یاریزانی بیلاروسی کە پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە پاولا یاریزانی ئیسپانی بردەوە، سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بادۆسا لە دوو کۆمەڵەدا بۆ هیچ.
ئارینا سابالێنکای تەمەن ٢٦ ساڵ لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی کیس مادیسۆنی ئەمریکی دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە ئیگا سواتیکی پۆڵەندی بردەوە کە پلەی دووەمی جیهانە.
ئارینا سابالێنکا کە دووجار لەسەریەک نازناوەکەی بەدەستهێنا، سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی یارییەکەی بەرامبەر پاولا بادۆسا کە پلەی ١٢ی جیهانە، بە کۆکردنەوەی (٦-٤)، (٦-٢)، کە شەشەم سەرکەوتنیەتی لە دەرەوەی ٨ یاری کە کۆیان کردەوە.
بەم سەرکەوتنە ئارینا سابالێنکا ڕیزبەندی سەرکەوتنەکانی بۆ ٢٠ یاری لەسەریەک لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا درێژکردەوە.