ئانیشا ئەسەدوڵاهی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی قەدەغەکرا

ئانیشا ئەسەدوڵاهی، وەرگێڕی زمانی فەڕەنسی و چالاکوانی کرێکاری، نزیکەی سێ مانگە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، هەروەها ڕێگەی پێنەدراوە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئانیشا ئەسەدوڵاهی، وەرگێڕو مامۆستای زمانی فەڕەنسی و چالاکوانی کرێکاری لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە، کە لەڕۆژی ٥ی ئابی ٢٠٢٤، چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی قەدەغە کراوە، بە هۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنی سزای لە سێدارەدان لە دژی پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی و توێژەری کۆمەڵایەتی، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٤ ڕۆژ، هێشتا ڕێگەی پێنادرێت سەردانی خێزانەکەی بکات.

 

٢٧ی نیسانی ساڵی٢٠٢٣ لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، کارمەندانی ئەمنیەتی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی محەمەد حەبیبی و ئانیشا ئەسەدوڵاهی، ژاڵە ڕوحزاد، ساروناز ئەحمەدی، ڕەیحانە ئەنساری و عەسەل محەمەدی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سەندیکا و کرێکارانی دیکە کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ خەدیجە پاک زەمیر چووبوون، دەستگیرکران و براونەتە دەستبەسەرگەی ئەمنی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

 

ئانیشا ئەسەدوڵاهی دواجار لە٧ی ئایاری هەمان ساڵ لە زیندانی ئەڤین ئازاد کرا، دوای ئەوەی بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن بە دانانی بارمتە، لە١٥ی نیسانی ساڵی٢٠٢٣دا، دانیشتنی دادگای تۆمەتەکانی ئانیشا ئەسەدوڵاهی بەڕێوەچوو، دواجار لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری" و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بۆ ٨ مانگ زیندان و کۆی گشتی ٥ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ئەم سزایە دواجار لە لایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای تارانەوە بۆ ٣ ساڵ و ٧ مانگ کەمکرایەوە.

 

 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئانیشا ئەسەدوڵاهی لە٢٥ی تەمووزی ساڵی٢٠٢٣ بۆ زیندانی ئەڤین گواستراوەتەوە، پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانیەوە دەستبەسەر و دادگایی کراوە.