ئامینە عومەر: چالاکییەکانی داعش لە سوەیدا و کەناراوەکانی سووریا بەردەوامە
ئامینە عومەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنی ئیدارەی کاتی هەتەشە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بۆ دۆزی ژنان ڕووینەداوە، بەپێچەوانەوە ژنان دەکوژرێن و دەڕفێندرێن.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- لەگەڵ هاتنی ئیدارەی کاتی هەتەشە، سیاسەتی کوشتن و دەستدرێژی و ڕفاندن کە چەتەکانی داعش دژی ژنان ئەنجامیاندا، بە شێوەیەکی ڕوون بەردەوامە، ئامینە عومەر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بەو بابەتە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"بیری هەتەشە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر داهاتووی سووریا و دۆزی ژنان"
ئامینە عومەر ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی سووریا پێویستیان بە پاراستنی مافەکانیان هەیە کە دوای خەبات و تێکۆشانێکی درێژخایەن بەدەستیان هێناوە و وتی: سەرکردایەتی کاتیی هەتەشەی جیهادی، بە بیرکردنەوەی خۆیەوە، هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر داهاتووی سووریا و دۆزی ژنان لە سووریا دروست دەکات، ترسی جددی هەیە کە بەم بیرکردنەوە، ژنانی سووریا خۆیان لەدەست بدەن مافە سەرەتاییەکان و مافی بەشداریکردن لە بڕیاردان ئێمە ئەمەمان لە ماوەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ئەو کۆنفرانسانەدا بینیوە کە بەڕێوەچووە و ڕۆڵی ئەوان ڕەتکرایەوە،ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت ڕۆڵی سەرەکی ژنانی سووریایە لەو قەیرانەی کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەستیپێکرد، ئەو ژنە سوورییە کرێکاری و خەبات و بەرخۆدان و ڕێکخستن و خۆپاراستنت بونیاد نا و تامی کۆچ و نەمانی کرد، گەیشتە ئاستی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس، ئەو سیستمەی کە هەموو پێکهاتەو ژنانی ڕەتکردەوە.
"کردەوەکانی هەتەشە کارەساتێکە دژی مرۆڤایەتی"
ئامینە عومەر ئاماژەی بەوەدا کە کردەوەکانی هەتەشە لە سووریا ئاماژەیەکی باش نییەو وتی: لەگەڵ هاتنی ئیدارەی کاتی هەتەشە ژنانی سووریا تووشی جینۆساید و دەستدرێژی و ڕفاندن و دەستدرێژی و کوشتن بوون، بەتایبەتیش ژنانی عەلەوی لە کەناراوەکانی سووریا و ژنانی دروز لە سوەیدا تووشی ئەم ڕووداوانە بوون، ئەو تاوانانەی لە سوەیدا ئەنجامدراون، درێژەپێدەری سیاسەتی جینۆساید لە کەناراوەکانی سووریایە. ئەو کردەوانەی کە لە دژی ژنانی سووریا ئەنجام دەدرێن، ئاماژەیەکی باش نییە. بە پێچەوانەوە کارەساتێکە دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەی سووریا بە گشتی. لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتی کە ئەو کارە گڵاوانە ئەنجام دەدات، ژنانی سووریا هەمیشە لە ناو خەبات و بەرخۆداندا دەبن. لە پێناو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و لامەرکەزی لە داهاتوودا، دەبینین کە نەبوونی ژنانی سووریا لە ئیدارەی کاتی هەتەشە ڕەتکردنەوەی ڕۆڵی ژنان و کرێکارییە، بۆیە ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین.
"عەقڵیەتی داعش بە ڕوونی زیندووە"
ئامینە ئاماژەی بەوەدا کە پاراستن و ڕێکخستنی ژنان گرنگترین چەکن لەم پرۆسەیەدا و وتی: ئەو کارانەی لە سوەیدا دژی ژنان دەکرێن، کارێکن کە دەگەڕێنەوە بۆ عەقڵیەتی چەتەکانی داعش لە ساڵی٢٠١٤ دژی ژنانی ئێزدی کە کوژراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ڕفێنراون و کۆیلە کراون، ئەم شێوازە لە سوەیداش ئامادەیە و پێش ئەوەش لەسەر کەناراوەکانی سووریا دەبێت، بۆیە ئێمە وەک ژنان دەبێت زیاتر سەرنجمان لەسەر ئەو تێگەیشتنە بێت و خۆمان بپارێزین و بەهێز بکەین، ئەگەر ژنان لە سووریا خۆیان ڕێک نەخەن، یەکگرتوویی خۆیان بنیات نەدەن، ئەم سیاسەتە لە داهاتوودا دژی ژنان جێبەجێ دەکرێت. خۆپاراستن و ڕێکخستن چەکی ئێمەن بۆ دروستکردنی بەربەستێکی بەهێز لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی داعش، باشترین نموونە و گرنگی خۆپاراستن و خۆڕێکخستن ئەوەیە کە چۆن ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێزی تایبەت بە خۆیان کە یەپەژەیان پێکهێنا و شەڕێکی توند و سەرکەوتوویان لە دژی تیرۆر ئەنجامدا.
"بەرەیەکی بەهێزی ژنان لە سووریا لە دژی ئایدۆلۆژیای جیهادی دروست بکەن"
لە درێژەی قسەکانیدا، ئامینە داوای لە ژنانی سووریا کرد و وتی: با داوای مافەکانیان بکەن و بەرەیەکی بەهێزی ژنان بونیاد بنێن بۆ داوای مافەکانیان و ڕۆڵی خۆیان لە بونیادنانی سووریایەکی نوێ لە هەموو بوارەکاندا، بەتایبەتی لە نووسینی دەستوورێکی هەمیشەیی. ئەگەر ژنانی سووری لە هەموو ئەو دامودەزگا و ڕێکخراوانەی کە بناغەی بونیادنانی دەوڵەتی سووریا دادەنێن، ئامادە نەبن، مافەکانیان بە تەواوی لەدەست دەچێت.،ئەو ئایدۆلۆژیای پیاوانەی کە ئێستا لە دیمەشقدا هەیە، دژی مافەکانی ژنانە. ئێمە پێویستمان بە خەبات و یەکڕیزییەکی گەورەی ژنانی سوریایە لەسەر ئاستی جوگرافیای سوریا بۆ ئەوەی بتوانین بەرەیەکی بەهێز بنیات بنێین و خۆمان یەکبخەین. بۆ ئەوەی بتوانین مافەکانمان لەسەر ئاستی دەستوور جێگیر بکەین و بەشداری بکەین و کاریگەر بین لە بونیادنانی ئایندەی دەوڵەتی سووریا.