"ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە"

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پەیامێکدا کە لە یادی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، ئامانجمان گەیشتن بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە بۆ ئەوەی جیهان دان بە حکومەتە خۆبەڕێوەبەرەکەماندا بنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بە بۆنەی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمووز پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەدا، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکە بۆ بونیادنانی دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و ئاوەدانکردنەوە، هەروەها ئاماژە بە گرنگی شۆڕش بۆ ژنان کرد.

 

لە پەیامەکەدا هاتووە:

لەگەڵ شۆڕش ژنان لە زۆر بواردا وەک سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سەربازی جێگەی خۆیان گرت، ئەوان بە سیستمی هاوسەرۆکایەتی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە هەرێم بەڕێوەدەبەن، ئامانجمان پاراستنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالانە و جیهان دان بە حکومەتە خۆبەڕێوەبەرەکەماندا بنێت.