ئاگری نەورۆز لە هەموو شوێنێک دەسوتێت
ملیۆنان کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و ئاگری نەورۆز لە هەموو شوێنێک دەسوتێت.
ناوەندی هەواڵ
بە دروشمی "کات کاتی ئازادیە"، ئاگری نەورۆز لە هەموو شوێنێک دەسوتێت و جەژنەکە بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە، سەرەڕای کەش و هەوای سارد هاوڵاتیان بە جلی نەتەوەییەوە دەچنە مەیدانەکان و بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە ئاهەنگ دەگێڕن، لەهەکاری و وان و ئیلح و چەولیک و مەلەتی و ئەلبستان و ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر و چەندین ناوچەی دیکە ئاهەنگی نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامن.
جۆلەمێرگ
ئاهەنگی نەورۆز لە بەردەم دروشمەکانی چیای سمبیل لە جۆلەمێرگ دەستیپێکرد هەروەها دانیشتوان بەجلی کوردییەوە سەمایان بۆ نەورۆز کرد، پانکارتی "هەدەپە گەلە، دەنگی هەدەپە نابڕدرێت"، "سەمرا گوزل ئیرادەی گەلە"، "بێدەنگ مەبە، شەریکی تاوان مەبە، ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش"، "ئێمەی ژنانی گەنج کرێکارین"، "ئێستا کاتی گەنجانە" هەڵواسراون، هەروەها دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان"، "شەهید نامرن" لە ناوچەکە بەرزکراوەتەوە.
وان
سەرەڕای ئەو بەفرەی کە لە شەوی ڕابردووەوە باریوە، هاوڵاتیانی وان بەجل و بەرگە ڕەنگاوڕەنگەکانیانەوە ڕوویان لە شوێنی ئاهەنگگێڕان کرد لەبەردەم قەڵای وان کۆبوونەوە لەگەڵ بارینی بەفر ئاهەنگ دەگێڕن.
ئێلح
لە ئێلح ئاهەنگی نەورۆز بە حەماسەتێکی زۆرەوە دەستیپێکرد دروشمەکانی وەک "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نییە" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" لە ناوچەکە بەرز دەکرێنەوە.
ئیزمیر
لە شوێنی ڕاهشان دەمیرەل، بە وتنی "من نەورۆز لە کادیفەکالێ ئەنجام دەدەم" مانای نەورۆزی گەورەتر کردو ئاگر کرایەوە، لە ناوچەکە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەلان"، "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەبێ پچڕان بەرز دەکرێنەوە، هەروەها پانکارتی "کات کاتی سەرکەوتنە" و "نەورۆز پیرۆز بێ" لەگەڵ وێنەی دەنیز پۆیراز لە کۆمەڵکوژییەکەی بینای ئیزمیری هەدەپە کوژرا، هەڵواسرابوون.