ئاگره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه زیاتر له پێنج هه‌زار دۆنم دارستانى سرووشتى سووتاندووە
نوخشە ناسیح، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و ئاگره به‌هێزه‌ى له‌سنووره‌كه كه‌وته‌وه، زیاتر له پێنج هه‌زار دۆنم دارستانى سرووشتى و پووش و پاوانى ناو سووتاوه، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه دروستدەکەن.

ناوەندی هەواڵ
ئه‌مڕۆ ٢٠ی ئاب، له‌دیوانى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌و شاره زه‌رەر و زیانه‌كانى ئاگره به‌هێزه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى سنوورهكهیانى خسته‌ڕوو، هەروەها سووپاسى ته‌واوى ئه‌و كهسانهیانكرد هاوكار و پاڵپشتبوون له كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌دا.
نوخشه ناسیح، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییدا ڕایگەیاند، ئامێرى پێویست له‌به‌رده‌ستى تیمه‌كان نه‌بوو بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه، به‌ڵام ئێمه داواى ٤٩ ئامێرى جیاوازى ئاگر كوژێنهوهمانكردووه، داواكارییه‌كه‌مان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه و ئێستا له وه‌زاره‌تى داراییه بۆ خه‌رجكردنى بودجه بۆ كڕینى ئامێره‌كان.
وتیشی: داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات وه‌زاره‌تى دارایی وهڵاممانبدهنهوه ئامێره‌كانمان بۆ بكڕن، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه‌شمان شاخاوى و سه‌خته و پێویستى زیاترمان به‌پێداویستى هه‌یه بۆ چاکكردنى ڕێگاوبانى ئه‌و ناوچانه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌حاڵه‌تى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا كارى تیمه‌كان ئاسان بێت و به‌خێراى ئاگره‌كان كۆنترۆڵ بكرێت.
باسی لەوەشکرد، به‌پێى خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان سه‌رووى پێنج هه‌زار دۆنم دارستانى سرووشتى و پووش و پاوان و باخى هاوڵاتییان له‌سنووره‌كه‌دا سووتاون، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا داتاى ته‌واو ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌سه‌ر زیانه‌كانى ئاگره‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه و به‌رگرى شارستانییه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر كه‌سێک هۆكار بوبێت بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه سزاى یاساى خۆى وه‌رده‌گرێت.
پاریزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنه‌یه‌ک دروستده‌كه‌ین بۆ خه‌مڵاندنى گشتى زیانه‌كان، چونكه ئاگره‌كه هه‌ندێک له‌باخى هاوڵاتییانیشی سووتاندووه، نوسراو ده‌كه‌ین بۆ سه‌رووى خۆمان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییانه، لەم کاتەدا داکارییمان لە حکومەت ئەوەیە، كۆپتهرمان بۆ دابینبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاگرهكانمان به‌ئاسانى پێ کۆنتڕۆڵ بکرێت.