وەزارەتی ژنانی تونس ئیدانەی توندوتیژی دەکات کە مافەکانی ژنان دەکەنە ئامانج
وەزارەتی ژنان و خێزان و منداڵان و بەتەمەنەکانی تونس ئیدانەی توندوتیژی و شێوازەکانی توندوتیژی کرد لەسەر بنەمای زیانگەیاندن بە کەرامەتی پارێزەرانی مافی مرۆڤی ژنانی تونس ئەنجام دەدرێت.

تونس
ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم وەزارەتی ژنان و خێزان و منداڵ و بەتەمەنەکان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵدەسەنگێنرێت ئیدانە و ڕەتی کردەوە و بە توندوتیژی زارەکی لەسەر بنەمای پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی ژنانی تونس ناوزەند کرد، هەروەها داوای کرد کە پێویستە کلتورێکی هەمەجۆر دروست بکرێت.
"کەرامەتی ژنانی تونس لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە"
ئەو وەزارەتە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە: "کەرامەتی ژنانی تونس لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و جیاکاریی ناتوانێت ببێتە پاساوێک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ڕووی ئازادی ڕادەربڕینەوە".
وەزارەتەکە تەئکیدیکردەوە کە جێبەجێکردنی گونجاوی ماددەی ٥٨ی یاسای ٢٠١٧ی توندوتیژی دژ بەژنان لەگەڵ هەموو دەزگاو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دڵنیا دەکاتەوە.
ئەم یاسایە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنە بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان لەسەر بنەمای جیاکاری ڕەگەزی بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و ڕێز و مرۆڤایەتی. ئەوەش دەکرێت بە گرتنەبەری ڕێبازێکی گشتگیر و بەدواداچوون و سزادانی تاوانباران و پاراستنی ئەو کەسانەی کە توندوتیژیان لەسەر کراوە.