وتەی ژنان لە یادەوەری مێژوودا نەمر دەبن
سوزان برونێل ئەنتۆنی لە تەمەنێکی بچووکدا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی داواکاری دژی کۆیلایەتی و بە سەبر و حیکمەت و ئیرادە توانی کۆمەڵێک مافی ژنان بەدەستبهێنێت.

سوزان برونێل ئەنتۆنی (١٨٢٠-١٩٠٦) چاکسازیخوازێکی کۆمەڵایەتی ئەمریکی و چالاکوانی مافی ژنان بوو کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە بزووتنەوەی مافی دەنگدانی ژناندا گێڕا، لە خێزانێکی پابەندبوو بە یەکسانی کۆمەڵایەتی، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا داواکاری دژە کۆیلایەتی کۆکردەوە، لە ساڵی ١٨٥٦ بوو بە بریکاری ویلایەتی نیویۆرک بۆ کۆمەڵەی دژە کۆیلایەتی.
ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی لە بزووتنەوەی سەدەی نۆزدەهەمدا، کە ئامانجی ڕزگارکردنی ژنان و پێدانی ئەو مافانەی بوو کە وەک پیاو پێویستیانە. وەک مافی دەنگدان یەکەم ژن بوو لە هەڵبژاردنێکدا دەنگی دا، بەڵام 100 دۆلار غەرامە کرا. ئەو یەکەم ژن بوو کە وێنەکەی لەسەر دراوی ئەمریکی دانرا، هەروەها یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ژنان لەگەڵ ئەلیزابێس کادی ستانتۆن. گۆڤارێکی مافی ژنانی دامەزراندووە، زیاتر لە ٤٥ ساڵ گەشتێکی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا کردووە، ساڵانە ٧٥-١٠٠ وتاری بە ئامانجی ڕزگارکردنی ژنان پێشکەش کردووە.
لە تەمەنی بچووکی ١٧ ساڵییەوە سوزان برونێل ئەنتۆنی دەستی کرد بە کۆکردنەوەی داواکاری دژی کۆیلایەتی و بە سەبر و حیکمەت و ئیرادە توانی کۆمەڵێک مافی ژنان بەدەستبهێنێت، وەک مافی خوێندنی زانکۆیی، مافی داواکردنی ژنان لە بەردەم دادگاکان، مافی خاوەندارێتی و سەرپەرشتیکردنی موڵک و ماڵی تایبەت و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی، مافی داوای جیابوونەوە، مافی بەشداریکردن لە سەرپەرشتیکردنی منداڵەکان لە ئەگەری جیابوونەوەدا ، و لەنێو شتە گرنگەکانی تردا، بەدەستهێنانی مافی دەنگدانی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا لە ئەمریکا.
یەکێک لە گرنگترین وتەکانی بریتییە لە "پیاو و مافەکانیان و هیچی زیاتر، ژن و مافەکانیان و هیچی کەمتر".